عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ليس الواصل بالمُكَافِئِ ، ولكنَّ الواصل الذي إذا قَطعت رحِمه وصَلَها».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە، بەڵام خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەرامبەرەکەی پەیوەندی خزمایەتی پچڕاند ئەو هەر پەیوەندیەکە دەگەیەنێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : (ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە) واتا مرۆڤی چاکەکار وکامڵ لە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ئەوە نیە کە چاکە بە چاکە وسەردان بە سەردان دەداتەوە، بەڵکو خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئەگەر بەرامبەر پەیوەندی بپچڕێنێت ئەم دەیگەنێت هەرچەندە ئەوان بەرامبەریشی خراپ بن، بەرامبەر خراپەی ئەوان ئەم چاکە، ئەمە بە ڕاستی پەیوەندی گەیەنەرە، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت لە سەر ئازاری خزم ودراوسێ وهاوڕێکانی وجگە لە ئەوانیش وداوای پاداشت لە خودا بکات لە سەر ئەم ئارام گرتنەی، ئەگەر وا بێت ئەوا لە لایەن خوداوە یارمەتی دەدرێت وسەرکەوتوو دەبێت وئەوان دۆڕاو دەبن. وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بە پارە ویارمەتی ولادانی ئازار وڕوو خۆشی ونزاکردن بۆیان دەبێت، و واتا گشتیەکە ئەوەیە کە بە گوێرەی توانا سوود وخێریان پێبگەیەنیت، وبە پێی توانا شەڕ وزیانیان لە سەر لابدەیت، وئاینی ئیسلام زۆر دووپاتی کردووەتەوە لە سەر گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، بەڵام بە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی دانانرێت ئەگەر بۆ پاراستن ودوور خستنەوەی شەڕ وزیان بێت، هەروەکو ئەگەر کەسێک بینی کە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی باشترە بە هیوای ئەوەی کە خزمەکەی بگەڕێتەوە بۆ ڕێگای ڕاست وخۆی چاک بکات و واز لە کارە ناشەرعیەکان بهێنێت، یان ئەگەر گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وتێکەڵ بوون لە گەڵ خزمان بووە هۆی ئەوەی ئەو کارە ناشەرعیانەی ئەوان دەیکەن مەترسی گواستنەوەی هەبێت بۆ سەر خۆی وخێزانەکەی ومنداڵەکانی ئەوا لەم حاڵەتەدا بۆی هەیە پەیوەندییەکە بپچڕێنێت هەتا ئەوان خۆیان چاک دەکەن بۆ ئەوەی خۆی وخێزانەکەی ومنداڵەکانی بپارێزێت لە نەخۆشی تاوان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆگاری کردن بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
  2. پێویستە کردەوەکان بە دڵسۆزی بۆ خوای گەورە ئەنجامبدرێت، ئەگەر خێرێکی بەپەلەیش لە دونیادا نەبینیت بە هۆی ئەو کردەوانە، ئەوا خێرێکی بەردەوام دەبینیت لە قیامەتدا.
  3. خراپ بوون بەرامبەر مسوڵمانێک وای لێ ناکات کە دابڕێت لە چاکەکاری و ویستنی خێر بۆ کەسی هەڵەکار.
  4. ئەو خزم ودۆستە ڕاستەقینەیە کە لە شەرعدا زۆرترین ستایشی کراوە ئەوەیە: پەیوەندی بگەیەنێت بە ئەوەی دەیپچڕێنێت، ولەو کەسە خۆش بێت کە ستەمی لێدەکات، وبە ئەو کەسە ببەخشیت کە پێی نابەخشێت ولێی قەدەغە دەکات، پەیوەندی خزمایەتی تەنها ئەوە نیە چاکە بە چاکە بدرێتەوە بەڵکو ئەمە پێویستە وداواکراوە.
  5. فەرموودەکە ڕوونکردەوەی ئەوەی تێدایە کە ئەگەر پەیوەندی خزمایەتی بە هۆی چاکەدانەوەی بەرامبەر بێت ئەوا پەیوەندی گەیاندێکی کامڵ وتەواو نیە چونکە لە ڕوانگەی چاکەدانەوەیە، وئەمەش بۆ کەسە نزیکەکان (خزمەکان) ودوورەکان (ئەوانەی خزم نین) هەمان شتە.
  6. کارێکی باشە دەرهەق بە خزمەکان لە بەرامبەر خراپەیان تۆ چاک بیت.
زیاتر