عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«انْصُرْ أَخَاكَ ظَالِمًا أَوْ مَظْلُومًا». فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَنْصُرُهُ إِذَا كَانَ مَظْلُومًا، أَفَرَأَيْتَ إِذَا كَانَ ظَالِمًا كَيْفَ أَنْصُرُهُ؟ قَالَ: « تَحْجُزُهُ -أَوْ تَمْنَعُهُ- مِنَ الظُّلْمِ؛ فَإِنَّ ذَلِكَ نَصْرُهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پشتیوانى لە براکەت بکە ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم وسەری بخەم؟ ئەویش فەرمووی: «ڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردن وسەرخستنێتی».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 6952

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان دەبێت برای مسوڵمانی سەربخات وپشتیوانی لێبكات ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت بەوەی ستەمەكەی لەسەر لابدەم، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم وسەری بخەم؟ ئەویش فەرمووی: نەهی لێدەكەیت ودەستی دەگریت وڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردن وسەرخستنێتی بەسەر شەیتان ونەفسی فەرمانكار بە خراپە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداری سەبارەت بە مافێك لە مافەكانی برایەتی ئیمانی لە نێوان مسوڵمانان.
  2. گرتنی دەستی کەسی ستەمکار، وقەدەغە كردنی لە ستەمكردن.
  3. ئاینی ئیسلام پێچەوانەی چەمک وتێگەیشتنە جاهیلیەكان وەستایەوە، چونکە خەڵکی جاهیلیەت یەکتریان سەردەخست ئەگەر ستەملێکراو یان ستەمکار بوونایە بەرامبەر خەڵکی تر.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

36 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية