لیستی فەرموودەکان

ئەوە خزم ودۆستی ڕاستەقینە نیە کە چاکە بە چاکە دەداتەوە، بەڵام خزم ودۆستی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەرامبەرەکەی پەیوەندی خزمایەتی پچڕاند ئەو هەر پەیوەندیەکە دەگەیەنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە قەزەع
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بەهۆی لە دایکبوونەوە ببێتە مەحرەم؛ ئەوا بەهۆی شیرپێدانیشەوە دەبێتە مەحرەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگکرد بۆ ئارەزووی جوتبوون؛ ئەوا با بچێت بۆ لای ئەگەر لەسەر تەنوریش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان، پیاویک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم) بێت؟ فەرمووی: خزم بێت وەکو مردن وایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لێمانیان دەدا لەسەر شایەتیدان وپەیماندان لە کاتێکدا کە منداڵ بووین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەتێک (پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت) مارە بکرێت هەتا فەرماندەکات بە ڕازی بوونى لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە، ونابێت کچێک (پێشووتر هاوسەگیری نەکردبێت) مارە بکرێت هەتا ئیزن وڕوخسەتی لێوەردەگیرێت، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن ڕوخسەت لە کچکەکە وەردەگیرێت؟ فەرمووی: ئەگەر بێدەنگ بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆربەتان ئەهلی دۆزەخن، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ ودینی وەکو ئێوەم نەبینیوە وهەروەها کەسم نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تەسیبح کردن بۆ پیاوانە، وچەپڵە لێدان بۆ ئافرەتانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مارەیی کردن ئاشکرا بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەتلێکراوە ئەو کەسەی کە دەچێت بۆ لای خێزانەکەى لە پاشیەوە (کۆمیەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆراکی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خۆراکت خوارد، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد -یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد-، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگ بکات بۆ سەرجێگایی کردن وئافرەتەکە ڕەتی بکاتەوە، وپیاوەکە شەوی بەسەردا بێت ولێی توڕەبێت؛ ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی بەسەردا دێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لە ئەو کەسانەى قژی دەستکرد دەبەستن ولە ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن قژی دەستکرد ببەسترێت بە قژی خۆیانەوە، ولە ئەو کەسانەى کە خاڵ دەکوتن ولە ئەو کەسانەش کە داوا دەکەن بۆیان بکوترێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەرانی کردە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ حەسەن وحوسەین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن: بۆ منداڵی کوڕ دوو مەڕی لێکچوو، وبۆ منداڵی کچ یەک مەڕ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ھەموو منداڵێک بارمتەی گوێزەبانەکەیەتی، لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایکبوونی بۆی سەردەبڕدرێت، وناوی دەنرێت، وسەری دەتاشرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
عبدالرحمانی کوڕی عەوف وزوبێری کوڕی عەوام -ڕەزاى خوایان لێبێت-، سکاڵای هەبوونی (ئەسپێ) لە لاشەیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئامۆژگاریتان دەکەم بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن؛ چونکە ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، وچەماوەترین بەشی پەراسوو بەشی سەرەوەیەتی، ئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر وەکو خۆی جێی بهێڵیت؛ ئەوا هەر بە چەماوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەی دەدات (وا دەزانێت) کۆیلەی ئەوە، وپاشان لە کۆتایی ڕۆژدا سەرجێی لەگەڵدا دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم دەکەم بۆ ئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خراپترین کەس لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە کە دەچێـتە لای خێزانەکەى پاشان نهێنیەکانى بڵاو دەکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خودایە، سکاڵای ماف خواردنی دوو لاواز بۆ لای تۆ ڕادەیەگەنم: هەتیو و ئافرەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە، دەستی سەرەوە ئەوەیانە کە دەبەخشێت، ودەستی ژێرەوە ئەوەیانە کە داوا دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک کە لە شەودا هەڵدەستێت، ونوێژ دەکات وئافرەتەکەى بەخەبەر دەکاتەوە، ئەگەر ڕەتی کردەوە؛ ئەوا ئاو دەپرژێنێتە سەر دەموچاوی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
درۆزن نییە ئەو کەسەی کە دەیەوێت ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا بهێنێتە دی، شتی خێر وباش دەگەیەنێت، وقسەی خێر وباش دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پشتیوانى لە براکەت بکە ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت کە هیچ بەشێکى بۆ نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت مۆڵەتی ڕوخسەتی پێبدە، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە خەرجکردن بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؛ لەکاتێکدا ئەوان منداڵی منن؟ فەرمووی: بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی دەبێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام دەگرێت خێرترە لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی نابێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام ناگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مامەڵەکردنی ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو خواى گەورە، ودینار خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیان خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵا دەکەن سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (مێردانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر ئافرەتێک ئازاری مێردەکەى بدات؛ خێزانەکەى لە حۆریەکان (حور العین) دەڵێت: ئازاری مەدە خودا لەناوت ببات! ئەو لای تۆ میوانە نزیکە لەوەى جێت بهێڵێت بەرەو لای ئێمە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر فەرمانم بکردایە یەکێک سوجدە بۆ یەکێکی تر ببات؛ ئەوا فەرمانم دەکرد بە ئافرەت کە سوجدە بۆ مێردەکەى ببات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە شیغار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ژوورەوە بۆ لام، وپیاوێک لە لام بوو، ووتی: ئەی عائیشە، ئەمە کێیە؟ ووتم: برامە لە شیرپێدانەوە، فەرمووی: ئەی عائیشە، ئاگاداربن (ئەی ئافرەتان) کێ وەکو براتان دادەنێن؟ چونکە ئەو شیرپێدانە (مارەیی قەدەغە دەکات) کە برسێتی ناهێڵێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد، فەرمووی: چەندێکت پێی بەخشی وەکو مارەیی؟، ووتی: هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون، فەرمووی: خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزیت پێ ببەخشێت، وەلیمە ئەنجامبدە ئەگەر تەنانەت بە مەڕێکیش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من مەکە بە شاهێد؛ چونکە من شاهێدی نادەم لەسەر ستەمکردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
باسی (عەزل) کرا لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆچی یەکێکتان ئەوە دەکات؟ ئەوە نەفسێک نییە کە خوڵقێندرا بێت؛ بەڵکو خواى گەورە دەیخوڵقێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەڵت بوونی قەدەغە کرد لەسەر عوسمانی کوڕی مەزعون، وئەگەر ڕوخسەتی بدایە؛ ئەوا خۆمان دەخەساند
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى (لەبەرتە) لە قورئان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(عەزل)مان ئەنجامدەدا لەکاتێکدا قورئان دادەبەزی، سوفیان دەڵێت: ئەگەر شتێک بووایە نەهی لێبکرایە؛ ئەوا قورئان نەهی لێمان دەکرد.
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، نابێت جلی بۆیەکراو لەبەر بکات، مەگەر جلی عەسب نەبێت، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت: دەتوانێت کەمێک لە قست وئەزفار لەخۆی بدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێـت ئافرەت وپوری (لە باوکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا، ونابێـت ئافرەت وپوری (لە دایکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە کە ماتەمینی بۆ مردوو بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بۆ مێردە (مردووەکەى) نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانى)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بووایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بانگەشە بکات بۆئەوەى (کوڕی) یەکێکی ترە جگە لە باوکی خۆی -ولە کاتێکدا دەزانێت ئەوە باوکی نییە-؛ ئەوا بەهەشت حەرامە لەسەر ئەم کەسە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نکۆڵی مەکەن لە باوباپیرانتان، هەرکەسێک نکۆڵی لە باوکی بکات؛ ئەوا کوفری کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێگەیشت سەبارەت بە ناکۆکی لە نێوان بەنی عەمرو کوڕی عەوف، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ چەند کەسێک دەرچوو بۆئەوەى ئاشتەوایی بەدیبهێنیت لە نێوانیاندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی لەبەردا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەمووی بتاشن، یان هەمووی بهێڵنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بەستەری نەعلێکى یەکێکتان پچڕا؛ ئەوا با بە دانەکەى تر ڕێ نەکات هەتاوەکو (ئەوی تر) چاکدەکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەمە بگۆڕن وخۆتان بە دوور بگرن لە (ڕەنگی) ڕەش
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مووی سپی هەڵمەکێشن؛ چونکە نور وڕۆشنایی مسوڵمانە لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت میراتگرانم دینار ودرهەم دابەش بکەن (لە نێو خۆیاندا)، ئەوەى جێم هێشتووە خەرجیە لەسەر خێزانەکانم وفەرماندەرەکەم، (وئەوەى دەمێنێتەوە) بۆ خێرکردن خەرجدەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر یەکێکتان چووە خوازبێنی ئافرەتێک، ئەگەر توانى سەیری شتێک بکات کە هانی دەدات بۆئەوەى مارەی بکات؛ ئەوا با سەیری بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڕۆ سەیری بکە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانتان دروست دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە داواکردنی ئافرەتێکی خستە نێو دڵی پیاوێکەوە؛ ئەوا ئاساییە سەیری (ئافرەتەکە) بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بێوەژن خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کچێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە باوکی بە زۆر ئەوی بە شوو داوە لەکاتێکدا ئەو حەز ناکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەتی خواى گەورە لە: (المحلل) و (المحلل له)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەخێر، هەتاوەکو ئەوەى دووەم چێژ لە شیرینیەکەى وەربگرێت هەروەکو چۆن ئەوەى یەکەم چێژی وەرگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکە دەیانووت: ئەگەر لە پاشەوە جیماعی لەگەڵدا بکات؛ منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزیک بوو لەوەى نەهی بکەم لە غیلە کردن، هەتاوەکو سەیرم کرد ڕۆم وفارس غیلە دەکەن، ومنداڵەکانیان بەهۆی ئەوەوە تووشی هیچ زیانێک نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکە دەڵێن عەزل لەچاڵنانى بچووکە، فەرمووی: جولەکە درۆیان کرد ئەگەر خواى گەورە بیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ناتوانیت ڕێگری لێبکەیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەلیمەى پێشکەشکرد پاش (هاوسەرگیری لەگەڵ) یەکێک لە خێزانەکانی بە دوو مود لە جۆ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت، وئەگەر ویستت حەوت (شەو) بۆ تۆ دادەنێم، وئەگەر حەوت (شەو) بۆ تۆ دابنێم؛ حەوت (شەو) بۆ هاوسەرەکانى تریشم دادەنێم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕۆژی تایبەت کردبوو بۆ عائیشە، ڕۆژەکەى خۆی وڕۆژی سەودە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى یەک سووڕی مانگانە بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سێ شت هەیە بەڕاستی بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەریرە فەرمانی پێکرا عیدەکەى سێ سووڕی مانگانە بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
یەک یان دوو مژین؛ (مارەیی کردن) حەرام ناکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش لەشیرگرتنەوە بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو دەستەی دەبەخشێت بەزرترە، سەرەتا ببەخشە بە ئەوانەى -کە خەرجیان لەسەرت واجبە-: دایکت وباوکت وخوشکت وبرات وپاشان کەسەکانى ترت بە پێی نزیکیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هێندە تاوانێکی گەورەیە وبەسە لەسەر مرۆڤ ئەگەر خۆی بگرێتەوە (لە خەرجکردن) لەسەر ئەوانەى کە دەبێت پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی