لیستی فەرموودەکان

چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگکرد بۆ ئارەزووی جوتبوون؛ ئەوا با بچێت بۆ لای ئەگەر لەسەر تەنوریش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەتێک (پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت) مارە بکرێت هەتا فەرماندەکات بە ڕازی بوونى لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە، ونابێت کچێک (پێشووتر هاوسەگیری نەکردبێت) مارە بکرێت هەتا ئیزن وڕوخسەتی لێوەردەگیرێت، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن ڕوخسەت لە کچکەکە وەردەگیرێت؟ فەرمووی: ئەگەر بێدەنگ بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مارەیی کردن ئاشکرا بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەتلێکراوە ئەو کەسەی کە دەچێت بۆ لای خێزانەکەى لە پاشیەوە (کۆمیەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆراکی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خۆراکت خوارد، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد -یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد-، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئامۆژگاریتان دەکەم بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن؛ چونکە ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، وچەماوەترین بەشی پەراسوو بەشی سەرەوەیەتی، ئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر وەکو خۆی جێی بهێڵیت؛ ئەوا هەر بە چەماوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەی دەدات (وا دەزانێت) کۆیلەی ئەوە، وپاشان لە کۆتایی ڕۆژدا سەرجێی لەگەڵدا دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خراپترین کەس لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە کە دەچێـتە لای خێزانەکەى پاشان نهێنیەکانى بڵاو دەکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت مۆڵەتی ڕوخسەتی پێبدە، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵا دەکەن سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (مێردانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر ئافرەتێک ئازاری مێردەکەى بدات؛ خێزانەکەى لە حۆریەکان (حور العین) دەڵێت: ئازاری مەدە خودا لەناوت ببات! ئەو لای تۆ میوانە نزیکە لەوەى جێت بهێڵێت بەرەو لای ئێمە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر فەرمانم بکردایە یەکێک سوجدە بۆ یەکێکی تر ببات؛ ئەوا فەرمانم دەکرد بە ئافرەت کە سوجدە بۆ مێردەکەى ببات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە شیغار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد، فەرمووی: چەندێکت پێی بەخشی وەکو مارەیی؟، ووتی: هێندەی کێشی ناوکە خورمایەک لە ئاڵتون، فەرمووی: خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزیت پێ ببەخشێت، وەلیمە ئەنجامبدە ئەگەر تەنانەت بە مەڕێکیش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
باسی (عەزل) کرا لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆچی یەکێکتان ئەوە دەکات؟ ئەوە نەفسێک نییە کە خوڵقێندرا بێت؛ بەڵکو خواى گەورە دەیخوڵقێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەڵت بوونی قەدەغە کرد لەسەر عوسمانی کوڕی مەزعون، وئەگەر ڕوخسەتی بدایە؛ ئەوا خۆمان دەخەساند
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى (لەبەرتە) لە قورئان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(عەزل)مان ئەنجامدەدا لەکاتێکدا قورئان دادەبەزی، سوفیان دەڵێت: ئەگەر شتێک بووایە نەهی لێبکرایە؛ ئەوا قورئان نەهی لێمان دەکرد.
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێـت ئافرەت وپوری (لە باوکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا، ونابێـت ئافرەت وپوری (لە دایکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سونەت ئەوەیە ئەگەر کەسێک کچ مارە بکات؛ حەوت ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانی)، وئەگەر ژن مارە بکات؛ سێ ڕۆژ لە لای بمێنێتەوە وپاشان (شەوەکان) دابەش بکات (لە نێوان خێزانەکانى)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر یەکێکتان چووە خوازبێنی ئافرەتێک، ئەگەر توانى سەیری شتێک بکات کە هانی دەدات بۆئەوەى مارەی بکات؛ ئەوا با سەیری بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڕۆ سەیری بکە، چونکە بەهۆی ئەوەوە تەبایی وخۆشەویستی لە نێوانتان دروست دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە داواکردنی ئافرەتێکی خستە نێو دڵی پیاوێکەوە؛ ئەوا ئاساییە سەیری (ئافرەتەکە) بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بێوەژن خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کچێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە باوکی بە زۆر ئەوی بە شوو داوە لەکاتێکدا ئەو حەز ناکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەتی خواى گەورە لە: (المحلل) و (المحلل له)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکە دەیانووت: ئەگەر لە پاشەوە جیماعی لەگەڵدا بکات؛ منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزیک بوو لەوەى نەهی بکەم لە غیلە کردن، هەتاوەکو سەیرم کرد ڕۆم وفارس غیلە دەکەن، ومنداڵەکانیان بەهۆی ئەوەوە تووشی هیچ زیانێک نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکە دەڵێن عەزل لەچاڵنانى بچووکە، فەرمووی: جولەکە درۆیان کرد ئەگەر خواى گەورە بیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ناتوانیت ڕێگری لێبکەیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەلیمەى پێشکەشکرد پاش (هاوسەرگیری لەگەڵ) یەکێک لە خێزانەکانی بە دوو مود لە جۆ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت، وئەگەر ویستت حەوت (شەو) بۆ تۆ دادەنێم، وئەگەر حەوت (شەو) بۆ تۆ دابنێم؛ حەوت (شەو) بۆ هاوسەرەکانى تریشم دادەنێم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕۆژی تایبەت کردبوو بۆ عائیشە، ڕۆژەکەى خۆی وڕۆژی سەودە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سێ شت هەیە بەڕاستی بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)
عربي ئینگلیزی ئۆردی