عَنْ إِيَاسِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي ذُبَابٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَضْرِبُوا إِمَاءَ اللَّهِ» فَجَاءَ عُمَرُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: ذَئِرْنَ النِّسَاءُ عَلَى أَزْوَاجِهِنَّ، فَرَخَّصَ فِي ضَرْبِهِنَّ، فَأَطَافَ بِآلِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نِسَاءٌ كَثِيرٌ يَشْكُونَ أَزْوَاجَهُنَّ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَقَدْ طَافَ بِآلِ مُحَمَّدٍ نِسَاءٌ كَثِيرٌ يَشْكُونَ أَزْوَاجَهُنَّ، لَيْسَ أُولَئِكَ بِخِيَارِكُمْ».
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه] - [سنن أبي داود: 2146]
المزيــد ...
لە ئیاسی کوڕی عبداللەی کوڕی ئەبی زوبابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە ئافرەتان مەدەن». عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئافرەتان سەرکێشی دەکەن وگوێڕایەڵ نین بۆ مێردەکانیان، ئەویش ڕوخسەتی دا بە لێدانیان، دواتر زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (پیاوانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین».
[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 2146]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کرد لە لێدانی خێزانەکان، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئافرەتان سەرکێشی دەکەن وگوێڕایەڵ نین بۆ مێردەکانیان وڕەوشتیان خراپ بووە. ئەویش ڕوخسەتی دا بە لێدانیان لێدانێک ئازاردەر نەبێت ئەگەر هۆکارێک هەبێت بۆی وەکو جێبەجێ نەکردنی مافی مێرد و سەرپێچیکردنی وجگە لەمانە. دواتر زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان بەوەی زۆر بە سەختی لێیان دەدەن، وئەم ڕوخسەتە بە خراپی بەکاردەهێنن، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو پیاوانەی لە خێزانەکانیان دەدەن بە لێدانی سەخت؛ ئەوانە لە باشترینەکانی ئێوە نین.