+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بنِ عُمرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«كُلُّكُمْ رَاعٍ فَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، فَالأَمِيرُ الَّذِي عَلَى النَّاسِ رَاعٍ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُمْ، وَالرَّجُلُ رَاعٍ عَلَى أَهْلِ بَيْتِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُمْ، وَالمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ عَلَى بَيْتِ بَعْلِهَا وَوَلَدِهِ وَهِيَ مَسْئُولَةٌ عَنْهُمْ، وَالعَبْدُ رَاعٍ عَلَى مَالِ سَيِّدِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُ، أَلاَ فَكُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2554]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى: دەسەڵاتدار بەرپرسیارە بەسەر خەڵكیەوە وبەرپرسە لەسەریان، وپیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزانەکەى وبەرپرسە لەسەریان، وئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى وبەرپرسە لەسەریان، وبەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی وبەرپرسە لەسەریان، وهەمووتان بەرپرسیارن وبەرپرسن لەسەر ژێردەستەکانتان».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2554]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەموو مسوڵمانێك بەرپرسیارە وئەركی لەسەر شانە دەبێت ڕەچاویان بكات و لەئەستۆیان بگرێت: پێشەوا وكاربەدەست بەرپرسیار وسەرپەشتیارە لەسەر ئەوانەی خوای گەورە كردوویەتی بە بەرپرسیار لەسەریان، دەبێت شەریعەتەكەیان بپارێزێت وجێبەجێی بكات، وبیانپارێزێت لەوانەی ستەمیان لێدەكەن، ودەبێت جیهاد بكات دژی دوژمنەكانیان، ونابێت مافەكانیان پشتگوێ بخات. پیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزان ومنداڵەكانی لە جێبەجێكردنی مافەكانیان، وجوانی مامەڵەكردن لەگەڵیان، وفێركردنیان وپەروەردەكردنیان. ئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى ئەمیش بە جوان بەڕێوەبردنی ماڵەكە، وپەروەردەكردنی منداڵەكانی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. بەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی لە پاراستنی ئەوەی لەنێو دەستیدایە، وخزمەتكردنی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. هەموو یەكێك بەرپرسیارە دەرهەق بەئەوەی لەژێر دەستیدایە، ولێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەریان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵگای مسوڵماناندا گشتیە، وهەرکەسێک بە پێی پلە وزانست وتواناى ؛ بەرپرسیارێتی لەسەرە.
  2. بەرپرسیارێتی ئافرەت گەورەیە؛ ئەمیش بە جێبەجێکردنی مافەکانى مێردەکەى و مافە واجبەکانى ئەستۆی بەرامبەر منداڵەکانى.
زیاتر