عن ابن مسعود رضي الله عنه مرفوعًا: «إِنَّها سَتَكُون بَعدِي أَثَرَة وأُمُور تُنكِرُونَها!» قالوا: يا رسول الله، فَمَا تَأمُرُنَا؟ قال: «تُؤَدُّون الحَقَّ الذي عَلَيكم، وتَسأَلُون الله الذِي لَكُم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ماف خواردن دەبێت لە دوای من وهەندێک کردەوە ئەنجامدەدرێت کە ئێوە ئینکاری لێ دەکەن»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەوە مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوای بکەن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئاگادارکردنەوەی تێدایە سەبارەت بە مەسەلەیەکی گرنگ پەیوەست بە مامەڵە کردن لەگەڵ فەرمانڕەواکاندا (دەسەڵاتدارەکاندا)، ئەویش ستەمی فەڕمانڕەواکان وبردنی پارە وسامانە بۆ خۆیان وبێبەشکردنی خەڵکیە لێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى داوە کە کەسانێک دەبنە فەرمانڕەوا کە پارە وسامانی وڵات بۆ خۆیان دەبەن وبە ئارەزووی خۆیان بە فیڕۆی دەدەن وخەرجی دەکەن ومافى مسوڵمانان نادەن لەم پارە وسامانانەدا. سەبارەت بە ئەم مافخواردن وستەمە لە لایەن کاربەدەستانەوە؛ هاوەڵان داواى ڕێنموێنیان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى چۆن هەڵسوکەوت وکردەوە بکەن نەک باسی کردەوەى ستەمکارەکان بکەن، ووتیان: فەرمانى چیمان پێدەکەیت؟ وئەمیش نیشانەى ژیرییانە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن)، واته: با مافخواردنی ئەوان وبردنی سامانەکان وا لە ئێوە نەکات کە ئەرکەکانی سەرشانتان جێبەجێ نەکەن لەو شتانەى کە پەیوەندی بە گوێڕایەڵی کردن هەیە لە چاکەدا، ونابێت مسوڵمانان ببنە هۆی هاندان وهەڵگیرساندنی فیتنە وئاژاوە لە کۆمەڵگەى مسوڵماندا، بەڵکو ئارام بگرن وململانێ مەکەن لە سەر ئەوەی خودا پێی بەخشیون، (وئەوە مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوای بکەن): واتا داوا لە خودا بکەن کە هیدایەتیان بدات بۆ ئەوەى مافەکانى ئێوە بدەنەوە، وئەمیش نیشانەى حیکمەت ودانایی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە دەزانێت کە نەفسەکان ئارام ناگرن لە سەر مافەکانیان، وڕازی نەبن بەوەى کەسێک مافیان بخوات بە تایبەت ئەگەر مافخواردنەکە پەیوەندی بە پارە وسامانەوە هەبێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆ کردەوەیەک کە لە خێر وسوود وبەرژەوەندی مسوڵمانانە ئەگەر چی ڕووکەشیش وا دیار نەبێت، ودەبێتە هۆی دوورخستنەوەى شەڕ وفیتنە ودووبەرەکی و وێران بوونی وڵاتی مسوڵمانان، ئەویش دێتە دی بەوەی: ئەوەى لە سەرمانە جێبەجێی بکەن لە ئەرکەکان وململانێ نەکەین وبەو شێوەیە، وداوا لە خواى گەورە بکەین کە مافەکانمان بدرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر