لیستی فەرموودەکان

ئاین ئامۆژگارییە
عربي الإنجليزية الأوردية
لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خودایه، هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وتوند وتیژ بوو وکاری لە سەریان قورس کرد؛ تۆیش تۆڵەی لێبسێنە وکاری لەسەر قورس بکە، وهەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وسادە ونەرم ونیان بوو وکاری لە سەریان ئاسان کرد؛ تۆیش ڕەحمی پێبکە وکاری لەسەر ئاسان بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى
عربي الإنجليزية الأوردية
پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ڕۆڵە، من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن، ئاگادار بە لەوانە نەبیت
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
عربي الإنجليزية الأوردية
والله، هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، خۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ پێویستیەکانیان جێبەجێ نەکات، ونەداری وهەژاریان لەسەر لا نەبات، خواى گەورە لە خۆی دووری دەکاتەوە؛ پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات، ونەداری وهەژاربوونی لەسەر لا نادات
عربي الإنجليزية الأوردية