عن أبي حميد الساعدي رضي الله عنه قال: استعمل النبي صلى الله عليه وسلم رجلا من الأزد يقال له: ابن اللُّتْبِيَّةِ على الصدقة، فلما قدم، قال: هذا لكم، وهذا أُهْدِيَ إِلَيَّ، فقام رسول الله صلى الله عليه وسلم على المنبر فحمد الله وأثنى عليه، ثم قال: «أما بعد، فإني أستعمل الرجل منكم على العمل مما وَلاَّنِي الله، فيأتي فيقول: هذا لكم وهذا هدية أهديت إلي، أفلا جلس في بيت أبيه أو أمه حتى تأتيه هديته إن كان صادقًا، والله لا يأخذ أحد منكم شيئًا بغير حقه إلا لقي الله تعالى، يحمله يوم القيامة، فلا أعرفن أحدًا منكم لقي الله يحمل بعيرًا له رُغَاءٌ، أو بقرةً لها خُوَارٌ، أو شاة تَيْعَرُ» ثم رفع يديه حتى رُؤِي بياض إِبْطَيْهِ، فقال: «اللهم هل بَلَّغْتُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی حومەیدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا لە هۆزی ئەزدەوە؛ پێی دەووترێت: ئیبن لوتبیە لەسەر خێر وبەخشینەکان، کاتێک گەڕایەوە، ووتی: ئەمە بۆ ئێوە، وئەمەیش بە دیاری بە من بەخشراوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەسەر مینبەرەکە وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وپاشان فەرمووی: «لە پاشاندا، من پیاوێک لە ئێوە بەکاردەهێنم لەسەر کارێک لەوەى خودا منی کردووە بە بەرپرسیار لەسەری، دێت ودەڵێت: ئەمە بۆ ئێوە وئەمە دیارییە بۆ من، بۆچی لە ماڵی باوکی ودایکی دانانیشێت بۆئەوەى ببینێت ئایا دیاریەکەى بۆ دێت ئەگەر ڕاستگۆیە؟، والله، هەر یەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت، هیچ یەکێک لە ئێوە ناناسمەوە* کە بگاتە لای خواى گەورە و وشترێکی هەڵگرتبێت کە (دەنگی) خیزەى لێوە دەربچێت، یان مانگایەک بۆڕەی لێوە دەبچێت، یان پەزێک ماعەی لێوە دەربچێت» پاشان دەستی بەرز کردەوە هەتاوەکو سپێتی بن باڵەکانى دەرکەوت، وفەرمووی: «ئەی خودایە، ئایا من پەیامەکەم گەیاند؟». *(لە فەرموودەکەدا -فلا أعرفن- هاتووە: واتا هیچ یەکێک لە ئێوە ناناسمەوە لەوانەى کە ئامادە ئەم سیفاتەیان تێدا بێت کە باسکراوە، ولە هەندێک گێڕانەوەدا دەستەواژەی -فلأعرفن- هاتووە: واتا هەندێک لە ئێوە دەناسمەوە کە ئەو سیفەتانەیان تێدایە، ئەم دوو گێڕانەوەیە لەوەیە لە دوو شوێنی جیاواز فەرموویەتی، یان گومانێک بێت لە لایەن گێڕەرەوەکانەوە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا لە هۆزی ئەزدەوە؛ پێی دەووترێت: ئیبن لوتبیە بۆئەوەى خێر وبەخشینەکان کۆ بکاتەوە، کاتێک گەڕایەوە بەرەو مەدینە لە پاش جێبەجێکردنی کارەکانى، ئاماژەی بۆ هەندێک لەو شتانە کرد کە پێی بوو لە پارە وسامان، ووتی: ئەمە بۆ ئێوەیە ئەی کۆمەڵی مسوڵمانان، وئەمەیش بە دیاری بە من بەخشراوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەسەر مینبەر بۆئەوەى خەڵکی فێر بکات وئاگاداریان بکاتەوە لەم کردەوەیە، حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وپاشان فەرمووی: (لە پاشاندا، من پیاوێک لە ئێوە بەکاردەهێنم لەسەر کارێک لەوەى خودا منی کردووە بە بەرپرسیار لەسەری لە کۆکردنەوەى زەکات ومەڕوماڵاتەکان، لە پاش تەواوبوونی لە کارەکەى دێت ودەڵێت: ئەمە بۆ ئێوە وئەمەیش دیارییە بە من بەخشراوە ! بۆچی لە ماڵی باوکی ودایکی دانانیشێت بۆئەوەى ببینێت ئایا دیاریەکەى بۆ دێت ئەگەر ڕاستگۆیە لە قسەکەیدا؟، والله، هەر یەکێک لە ئێوە شتێک ببات لەوانەى کە پێی دەبەخشرێت لە سامانی زەکات ودەستکەوتەکان بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتە (مافە ناڕەوایە) لە ئەستۆ دەگرێت (لەسەر پشتی هەڵدەگیرێت)، ئەگەر وشتر یان مانگا یان پەز یان هەرشتێکی تر بێت پاشان دەستی زۆر بەرز کردەوە هەتاوەکو سپێتی بن باڵەکانی بینرا لە لایەن هاوەڵانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-، وپاشان فەرمووی: (ئەی خودایە، ئایا من پەیامەکەم گەیاند؟) سێ جار ئەمە فەرموو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر