عن عائشة رضي الله عنها قالت: يا رسولَ اللهِ، إِنَّ لِي جَارَيْنِ، فإلى أَيِّهِمَا أُهْدِي؟ قال: «إلى أَقْرَبِهِمَا مِنْكِ بَابًا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی پێغەمبەری خودا، دوو دراوسێم هەیە، بە کامیان ببەخشم؟ فەرمووی: «بە ئەوەیان کە دەرگاکەی لە تۆوە نزیکترە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: دوو دراوسێم هەیە وفەرمانم پێکراوە بە گشتی ڕێز لە دراوسێ بگرم، وناتوانم لە یەک کاتدا بە هەردووکیان ببەخشم، ئایا ئەگەر یەک بەخشین بوو بە کامیان ببەخشم بۆ ئەوەی پاداشتی ڕێزگرتن لە دراوسێم دەستبکەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بە ئەوەیان کە دەرگاکەی لە تۆوە نزیکترە».

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر