عن أم المؤمنين ميمونة بنت الحارث رضي الله عنها : أنها أعتقت وَليدَةً ولم تستأذن النبي صلى الله عليه وسلم فلما كان يَومُها الذي يَدورُ عليها فيه، قالت: أشَعَرْتَ يا رسول الله، أني أعتقت وليدتي؟ قال: «أو فعلت؟» قالت: نعم. قال: «أما إنك لو أعطيتها أخوالك كان أعظم لأجرك».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە دایکی ئیماندارانەوە مەیمونەی کچی حاریسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کچێکی (لە خزمەتکارەکان -بەندەکان-) ئازاد کرد ولەم کارەدا ڕوخسەتی لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەرنەگرت، کاتێک ڕۆژی ئەو بوو کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە لای بمێنێتەوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا دەزانی کە کچە منداڵەکەم ئازاد کرد؟ ئەویش فەرمووی: «بەڕاست ئازادت کرد؟»، ووتی: بەڵێ، ئەویش -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «ئەگەر بتبەخشیایە بە خاڵۆکانت؛ پاداشتی گەورەترت وەردەگرت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

دایکی ئیمانداران مەیمونەی کچی حاریس -ڕەزای خوای لێبێت- کچێکی لە خزمەتکارەکان (لە بەندەکان) ئازاد کرد؛ چونکە ئازاد کرنی بەندە لە پێناو خواى گەورە فەزڵی زۆری هەیە وئەم کارەی بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باس نەکرد ومۆڵەتی لێوەرنەگرت، وکاتێک ڕۆژی ئەو بوو کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە لای بمێنێتەوە؛ ئەو کارەی بۆ گێڕایەوە، ئەویش فەرمووی: بەڕاست ئازادت کرد؟ ووتی: بەڵێ. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئینکاری ئەم کارەی لێنەکرد هەرچەندە ڕوخسەتی لە ئەویش وەرنەگرت بەڵام فەرمووی: (ئەگەر بتبەخشیایە بە خاڵۆکانت؛ پاداشتی گەورەترت وەردەگرت)؛ واتا کردەوەیەکی باشت کردووە، بەڵام ئەگەر بت بەخشیایە بە خاڵۆکانت لە بەنی هیلال ئەوا باشتر وفەزڵ وپاداشتی زیاتری لەسەر بوو چونکە هەم خێرکردنە بە کەسی نزیک وهەروەها گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتیشە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر