عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال وهو على المِنْبَر، وذكر الصدقة والتَّعَفُّفَ عن المسألة: «اليدُ العُلْيَا خير من اليدِ السُّفْلَى، واليد العُلْيَا هي المُنْفِقَةُ، والسُّفْلَى هي السَائِلة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو وباسی خێرکردن وخۆگرتنەوەی کرد لە داواکردن، وفەرمووی: «ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە، دەستی سەرەوە ئەوەیانە کە دەبەخشێت، ودەستی ژێرەوە ئەوەیانە کە داوا دەکات».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی خێرکردنی کرد وسەرزەنشتی داواکردنی لە خەڵکی کرد، وئەوەى گێڕایەوە کە ئەو کەسەی کە دەبەخشێت وپارەکانى لە خێرکردن وپەرستنەکانى تردا خەرج دەکات باشتر وخێرترە لەو کەسەی کە داوا لە خەڵکی دەکات بۆ ئەوەى پێی ببەخشن.