عن أبي مسعود رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«إِذَا أَنْفَقَ الرَّجُلُ عَلَى أَهْلِهِ يَحْتَسِبُهَا فَهُوَ لَهُ صَدَقَةٌ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 55]
المزيــد ...

لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 55]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر پیاو خەرجیەک بکات لەسەر خێزانەکەى ؛ کە خەرجیەکانیان لەسەری واجبە وەکو هاوسەرەکەى ودایک وباوکی ومنداڵەکانی وهتد، وبەمە نیەتی نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە وچاوەڕێی پاداشت بێت ئەوا ئەوەى خەرجی دەکات بەخێر وچاکە بۆی دەنووسرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مرۆڤ بە خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵەکانى پاداشتی دەستدەکەوێت.
  2. ئیماندار بە کردەوەکانى هیوای ڕەزامەندی خواى گەورەیە وئەوەى ئامادەى کردووە لە فەزڵ وپاداشت.
  3. دەبێت نیەتی چاک ئامادە بێت لەپێش هەموو کردەوەیەک، ولەوانەش خەرجکردن لەسەر خاوخێزان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (62)
زیاتر