+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ اللهَ إِذَا أَحَبَّ عَبْدًا دَعَا جِبْرِيلَ فَقَالَ: إِنِّي أُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبَّهُ، قَالَ: فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ، ثُمَّ يُنَادِي فِي السَّمَاءِ فَيَقُولُ: إِنَّ اللهَ يُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبُّوهُ، فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ، قَالَ ثُمَّ يُوضَعُ لَهُ الْقَبُولُ فِي الْأَرْضِ، وَإِذَا أَبْغَضَ عَبْدًا دَعَا جِبْرِيلَ فَيَقُولُ: إِنِّي أُبْغِضُ فُلَانًا فَأَبْغِضْهُ، قَالَ فَيُبْغِضُهُ جِبْرِيلُ، ثُمَّ يُنَادِي فِي أَهْلِ السَّمَاءِ إِنَّ اللهَ يُبْغِضُ فُلَانًا فَأَبْغِضُوهُ، قَالَ: فَيُبْغِضُونَهُ، ثُمَّ تُوضَعُ لَهُ الْبَغْضَاءُ فِي الْأَرْضِ».

[صحيح] - [صحيح مسلم] - [صحيح مسلم: 2637]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر الله بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: فڵانم خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، و(جبریل) لە نێو ئاسماندا بانگ دەکات: الله فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەیش خۆشتان بوێ، بۆیە نیشتەجێبووانی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی^ پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا، وئەگەر الله ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان دەکات: الله ڕقی لە فڵانە، ئێوەیش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی ڕق لێبوونەوە^^ دەبێت لەسەر زەویدا». ^(ڕەزامەندی: مەبەست لە ڕەزامەندی لێرەدا خۆشەویستی کەسانی ئیمانداری چاکە بۆ ئەو کەسە)، ^^(ڕق لێبوون: واتا کەسانی ئیمانداری چاک ڕقیان لەم کەسە دەبێـتەوە)

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2637]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر الله بەندەیەکی ئیمانداری خۆش بوێت كە فەرمانەكانی جێبەجێ دەكات وخۆی لە نەهی لێكراوە بە دوور دەگرێت، پەروەردگار بانگی جبریل دەکات: الله فڵانی خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ. جبریلیش خۆشی دەوێت كە گەورەی فریشتەكانە -علیه السلام-، وجبریل لە نێو فریشتەكانی ئاسماندا بانگ دەکات: پەروەردگارتان فڵانی خۆشدەوێت؛ ئێوەیش خۆشتان بوێ، بۆیە نیشتەجێبووانی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان قبوڵبوونی پێدەبەخشرێت لە دڵی ئیمانداراندا بە خۆشویستنی ونزیك بوونەوە وڕازیبوون لێی. وئەگەر الله ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان جبریل بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان دەکات: پەروەردگارتان ڕقی لە فڵانە، ئێوەیش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی كینە وڕق لێبوونەوە دەبێت لە دڵی ئیمانداراندا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەبو موحەمەدی كوڕی ئەبی جەمرە دەڵێت: پێشخستنی جبریل لە فەرمانپێكردندا پێش فریشتەكانی تر؛ ئاماژەیە بۆ بەرزی پلەی لە لای الله -سبحانه وتعالی- بەسەر ئەوانی ترەوە.
  2. هەرکەسێک خواى گەورە خۆشی بوێت ئەوا خوڵقێنراوەكانی ئاسمان وزەوی خۆشیان دەوێت، وهەرکەسێک خواى گەورە ڕقی لێی بێت ئەوا خوڵقێنراوەكانی ئاسمان وزەوی ڕقیان لێی دەبێت.
  3. سیندی دەڵێت: كاتێك فەرمووی: (وپاشان ڕەزامەندی پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا)؛ مەبەست لێی بە شێوەیەكی گشتی نیە بەڵكو بەو ئەندازەیەی خوای گەورە خواستی لەسەرە بۆ بەخشینی ڕەزامەندی پێی لەسەر زەویدا، ئەگینا دژایەتیكردنی چاكەكاران لەلایەن خراپەكارانەوە زانراوە.
  4. هاندان بۆ ئەنجامدانی جۆرە جیاوازەكانی كردەوە چاكەكان؛ فەرز وسونەتیان، وهۆشداربوون سەبارەت تاوان وبیدعەكان؛ چونكە هۆكاری توڕەیی پەروەردگارن.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستنی كەسێك لە دڵی خەڵكی چاكەكاردا نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورەیە بۆ ئەو بەندەیە، وگێڕانەوەیەك كە سەبارەت بە جەنازە هاتووە پشتیوانی ئەم مانایە دەكات: (ئێوە شاهێدیدەری خوای گەورەن لەسەر زەوی).
  6. ئیبن عەرەبی ئەلمالیكی دەڵێت: مەبەست لە (نیشتەجێبووانی زەوی)؛ ئەو خەڵكانەیە كە دەیناسن نەك ئەوانەی نایناسن وسەبارەتی نەیان بیستووە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر