عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "مَنْ شهِد أنْ لا إله إلا الله وحده لا شرِيك له وأنَّ محمَّدا عبده ورسُولُه، وأنَّ عِيسى عبدُ الله ورسُولُه وكَلِمَتُه أَلقَاها إِلى مريم ورُوُحٌ مِنه، والجنَّة حَقٌّ والنَّار حقٌّ، أَدْخَلَه الله الجنَّة على ما كان مِنَ العمَل".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبدالله کوڕی صامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله) وتەنیا الله شایەنی پەرستنە وهیچ هاوبەشێکی نییە، وشاهێدی بدات بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە) وشاهێدی بدات بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیساش بە هەمان شێوە بەندە وپێغەمبەری خودایە) وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، وشاهێدی بدات بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە، ودۆزەخ هەق وڕاستییە؛ ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەکاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە پێمان ڕادەگەیەنێت هەرکەسێک وشەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) بڵێت و واتای بزانێت وکردەوەی پێبکات وشاهێدی بدات بە بەندایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپەیامەکەی، ودان بنێت بە بەندایەتی عیسا وپەیامەکەی کە بە وشەی خودا دروستکراوە ئەویش (کن - ببە) لە ناو مەریەمدا، ومەریەمی دایکی بە دوور بزانێت لەو بوهتان وتۆمەتە درۆیانەی کە جولەکەی دوژمن بۆی هەڵدەواسن، وباوەڕی وا بێت کە بەهەشت بوونی هەیە بۆ ئیماندارانە ودۆزەخ بوونی هەیە بۆ کافرانە، ولە سەر ئەم بیروباوەڕانە بمرێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجامدا بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دوو شاهێدی دانەکە بنچینەی ئاینن.
  2. فەزڵی تەوحید (یەک خوا پەرستی) وخوای گەورە بەهۆیەوە لە تاوانەکان خۆش دەبێت.
  3. فراوانی فەزڵ وچاکەی خوای گەورە.
  4. بیروباوەڕی تەوحید پێچەوانەی هەموو میلەتە کافرەکانە لە جولەکە ونەسڕانی وبت پەرست وبێ ئاینەکان.
  5. شاهێدی دانی کەسێک دروست نییە ئەگەر واتاکەی نەزانێت وکردوەوە نەکات بەو واتایانەی کە لە خۆی گرتووە.
  6. خوای گەورە بەندایەتی وپەیامی بەخشییە بەندەکەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وەکو وەڵامێک بۆ زیادەڕەوان وکورتڕەوان.
  7. پێویستە ئاگاداری هەبێت دەربارەی کورتڕەوی وزیادڕەوی سەبارەت بە مافی پێغەمبەران وپیاوچاکان، نابێت نکۆڵی بکرێت لە فەزڵ وچاکەیان ونابێت زیادەڕەوییان لێ بکرێت ونابێت شتێک لە پەرستن بۆ ئەوان ئەنجام بدرێت، هەروەکو چۆن هەندێک لە نەزان وگومڕاکان ئەنجامی دەدەن.
  8. دووپاتکردنەوە لە سەر بەندایەتی عیسا وپەیامبەر بوونی، وئەمەش وەڵامێکە بۆ نەسڕانییەکان کە دەڵێت ئەو کوڕی خوایە.
  9. عیسا دروستکراوە لە ناو سکی مەریمەدا بە وشەیەک بە بێ باوک، وئەمەش وەڵامێکە بۆ جولەکەکان کە تۆمەتی زینا هەڵدەواسن بۆ مەریەم -علیها السلام-.
  10. تاوانکارە یەک خوا پەرستەکان (موەحیدەکان) بە هەتاهەتایی لە دۆزەخ نامێننەوە.
  11. دڵنیابوون لە بوونی سیفەتی (الکلام - قسە کردن) بۆ خوای گەورە.
  12. دووپاتکردنەوە لە ڕوودانی زیندووبوونەوە لە پاش مردن.
  13. دڵنیابوون لە بوونی بەهەشت ودۆزەخ.
زیاتر