عن عبد الله بن عمرو بن العاص - رضي الله عنه- مرفوعاً: "مَن ردته الطِّيَرَة عن حاجته فقد أشرك، قالوا: فما كفارة ذلك؟ قال: أن تقول: اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك".
[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە،». ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟ فەرمووی: بڵێت: «اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك».واته: «خودایە هیچ خێرێک نییە جگە لەو خێرەی لە لایەن تۆوە دێت، وهیچ شومیەک نییە جگە لەوەی لە لایەن تۆوە دێت، وهیچ خودایەک شایەنی پەرستن نییە جگە لە تۆ».
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کە کردەوەیەک ئەنجام نەدات کە بڕیاری لەسەردابوو؛ ئەوا ئەم کەسە جۆرێک لە جۆرەکانی شیرکی ئەنجامداوە وکاتێک هاوەڵان پرسیاریان لێیکرد ئایا کەفارەتی ئەم تاوانە گەورە چییە، ئەویش ئەم وتە جوانانەی فەرموو، کە مانای ئەوە دەبەخشن کە پێویستە هەموو کارێک سپاردە بکەیت بە خودا وسەلماندنی بێ توانایی کەس وشتەکانی ترە. (شومی یان شومیەتی واتە: باوەڕبوون شتێک دەبێتە هۆی ڕووداوێکی خراپ یان ڕووداوێکی خۆش؛ ئەمیش بە بێ بوونی هۆکارێکی دیار بۆ ڕوودانیان)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کەسێک کە شومیەتی وای لێبکات کردەوەیەک ئەنجام نەدات یان ئەنجامی بدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە شیرکی ئەنجامداوە.
  2. قبوڵکردنی تەوبەی کەسی موشریک (کەسێک هاوبەشی بڕیاردابێت بۆ خوای گەورە).
  3. ڕێنمایی دان بە کەسێک تووشی شومیەتی هاتبێت، چی بڵێت (وەکو کەفارەیەک بۆ ئەو قسەیە).
  4. خێر وشەڕ بڕیاری قەدەری لە سەر دراوە لە لایەن خوای گەورەوە.
زیاتر