عن عدي بن حاتم -رضي الله عنه-: "أنه سمع النبي -صلى الله عليه وسلم- يقرأ هذه الآية: "اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ" فقلت له: إنا لسنا نعبدهم، قال: أليس يُحَرِّمُونَ ما أحل الله فتُحَرِّمُونَهُ؟ ويُحِلُّونَ ما حَرَّمَ الله فتُحِلُّونَهُ؟ فقلت: بلى، قال: فتلك عبادتهم".
[صحيح.] - [رواه الترمذي.]
المزيــد ...
لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە بیستوویەتی پێغەمبەر ﷺ ئەم ئایەتەی خوێندووەتەوە: (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ) واته: (زانا و ڕاهیبەکانیان (دیندارەکانیان) کردووە بەپەروەردگار لە جیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کەیەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێک ڕاست نیە بێجگە لە ئەو، پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خودا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی). (عەدی دەڵێت) منیش وتم: ئێمە نایان پەرستین، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: «ئایا ئەو شتانەی کە حەرامی دەکەن کە خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟» (عەدی دەڵێت) وتم : بەڵێ. ﷺ فەرمووی: «ئەوە پەرستنیانە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
کاتێک ئەم هاوەڵە بەڕێزە خوێندنەوە وتیلاوەی پێغەمبەر ﷺ ی بیست بۆ ئەم ئایەتە کە باسی جولەکە ونەسڕانییەکانی تێدایە کە ئەوان زانا وڕاهیبەکانیان کردووە بە (خودا) بۆ خۆیان کە هەندێک شتیان بۆ لە شەرعدا دادەنێن کە پێچەوانەی شەریعەتی خوای گەورەیە وئەمانیش گوێڕایەڵیان دەکەن لەو گۆڕانکارییە لە شەریعەتدا، ئەم هاوەڵە لە واتاکەی دڵنیا نەبوو چونکە گومانی وابوو پەرستن تەنها بریتیە لە سوجدە وکردارەکانی تر، پێغەمبەر ﷺ بۆی ڕوون کردەوە کە گوێڕایەڵی زانا وڕاهیبەکان (دیندارەکان) لە حەرامکردنی حەڵاڵ وحەڵاڵکردنی حەرامدا پەرستنەو پێچەوانەی حوکمی خوای گەورە وپێغەمبەرە ﷺ.