عن ابن عباس رضي الله عنهما في قول الله تعالى : (وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلا سُوَاعًا وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا) قال: "هذه أسماء رجال صالحين من قوم نوح، فلما هَلَكوا أَوحى الشَّيطان إلى قَومِهِم أنِ انْصِبُوا إلى مَجَالِسِهِم الَّتي كانوا يَجْلِسون فيها أنصَابًا، وسَمُّوها بأسمَائِهِم، فَفَعَلُوا، ولم تُعْبَد، حتَّى إِذَا هَلَك أُولئك ونُسِيَ العلم عُبِدت".
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

سەبارەت بە ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلا سُوَاعًا وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا} واته: {وتیان: خەڵکینه نەکەن واز له خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز له (ود وسواع ویەعوق ونەسر) بهێنن}، ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەمانە ناوی پیاوچاکانی قەومی نوح بوون، کاتێک مردن شەیتان بە قەومەکەیانی ووت: لەو شوێنانەی کە دانیشتنیان ئەنجامدەدا پەیکەریان بۆ دروست بکەن، وبەناوی ئەوانەوە ناوی بنێن، بۆیە ئەنجامیاندا (پەیکەر وبتیان بۆیان دروستکرد)، لەو کاتەدا نەپەرسترا، بەڵام کاتێک ئەو قەومە مردن قەومانێکی تر هاتن لە پاش ئەوان وزانست وعیلم نەما (زانست وعیلم نەما سەبارەت بە یەک خوا پەرستی) بۆیە ئەو بت وپەیکەرانە پەرستران.
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕاڤە دەکات بەوەی کە ئەم پەرستراوانەی کە خوای گەورە باسی کردووە لە ناو قەومی (نوح)دا بوون و وەسیەتی یەکتریان دەکرد لە سەر پەرستنیان پاش ئەوەی پێغەمبەر نوح -علیه السلام- نەهی لێیان کرد لەوەی کە شیرک وهاوبەش بۆ خوا بڕیار بدەن، ئەمانە لە بنەڕەتدا ناوی پیاو چاکان بوون لە خۆیان، زیادەڕەوییان کرد سەبارەتیان بەهۆی هەڵخەڵەتاندن وفێڵی شەیتانەوە هەتا وای لێهات لە سەر وێنەی خۆیان پەیکەریان بۆ دروست بکەن، هەتا وای لێهات ئەم وێنانە بوونە بت وپەرستران.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زیادەڕەوی لە پیاوچاکان هۆکارێکە بۆ پەرستنیان وئەمەش هۆکارێکە بۆ وازهێنان لە ئاین بە تەواوەتی.
  2. ئاگادارکردنەوە لە وێنەگرتن و وێنەکێشان وهەڵواسینی وێنەکان، بە تایبەتی کەسە ناودار وگەورەکان.
  3. ئاگادار کردنەوە لە فێڵی شەیتان کە ناهەق وبەتاڵ پیشان دەدات لە وێنەی هەق وڕاستیدا.
  4. ئاگادارکردنەوە لە بیدعە وداهێنراوەکان ئەگەر نیەتی ئەنجامدەرەکانیشی باش بێت.
  5. وێنەگرتن و وێنەکێشان هۆکارێکن بۆ شیرک بۆیە پێویستە (واجبە) ئاگاداری هەبێت لە وێنەکێشان یان وێنەگرتنی ئەوانەی ڕۆح لەبەرن.
  6. زاینی قەدر وپلەی زانستی شەرعی وهەستکردن بە زیانی لە دەستدانی.
  7. هۆکاری لەدەستدانی زانستی شەرعی مردنی زانایانە.
  8. ئاگادار کردنەوە لە لاسایی کردنەوەی کوێرانە، چونکە لەوەیە وا لە ئەنجامدەری بکات کە سەر لە دەرچوون وهەڵگەڕانەوە لە ئیسلامەوە دەربکات.
  9. لە کۆندا ولە ئومەتەکانی پێشتردا شیرک هەبووە.
  10. قەومی نوح ئەم پێنج ناوەیان دەپەرست کە لە ئایەتەکەدا باسکراوە.
  11. یارمەتیدانی ئەهلی ناهەق وبەتاڵ لە نێو خۆیاندا بۆ سەرخستنی پوچەڵی وناهەقیەکەیان.
  12. دروست بوونی نزاکردن لە سەر کافرەکان بە شێوەیەکی گشتی.
زیاتر