عن محمود بن لبيد -رضي الله عنه- مرفوعاً: "أَخْوَفُ ما أخاف عليكم: الشرك الأصغر، فسئل عنه، فقال: الرياء".
[صحيح.] - [رواه أحمد.]
المزيــد ...
لە مەحمودی کوڕی لبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: «ئەو تاوانەی کە زۆر لەسەرتان دەترسم ئەنجامی بدەن: شیرکی بچووکە». پرسیاری لێکرا سەبارەتی، فەرمووی:«ڕیا (ڕوپامایی)».
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر ﷺ لە فەرموودەیەدا پێمان ڕادەگەینێت کە لە سەرمان دەترسێت وزۆرترین ترسیشی لە سەرمان لە ئەنجامدانی تاوانی شیرکی بچووکە، ئەویش بەهۆی تەواوی بەزەیی وڕەحمەتی پێغەمبەرە ﷺ بۆ ئومەتەکەی، وسووربونییەتی لە سەر ئەو کارانەی کە حاڵیانی پێ چاک دەبێت، ئەمەش بەهۆی زانستێتی سەبارەت بەو هۆکارە بەهێزانەی کە پاڵنەرن بۆ ئەنجامدانی شیرک بچووک وەکو ڕیا وزۆری ئەو شتانەی کە هاندەرن بۆ ئەنجامدانی ڕیا، چونکە لەوەیە ئەم تاوانە بچێتە ناو دڵی مسوڵمانانەوە بێ ئەوەی پێی بزانن وئەمەش دەبێتە هۆی زیان بۆیان، بۆیە ئومەتەی ئاگادار کردەوە لەم تاوانەوە و ووریانی کردەوە لێی.