عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما مرفوعاً: "من حلف بغير الله قد كفر أو أشرك"
[صحيح] - [رواه الترمذي وأبو داود وأحمد]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی ئەنجامداوە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەواڵێک دەدات بە واتای نەهی کردنە، ئەویش ئەوەیە کە ئەو کەسەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات، واتا سوێند بە دروستکراوەکان بخوات ئەوا ئەو کەسە ئەو دروستکراوەی کە سوێندی پێ خواردە کردوویەتی بە هاوبەش وشەریکی خوای گەورە وئەو کەسە کوفری کردووە بە خوای گەورە، چونکە سوێند خواردن بە شتێک واتای بە گەورەدانانی ئەو شتەیە، وبە گەورەدانان لە ڕاستیدا تەنها بۆ خوای گەورەیە، بۆیە دەبێت تەنها سوێند بە ئەو زاتەیە یان یەکێک لە سیفەتەکانی بخورێت.