عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ» وَضَمَّ أَصَابِعَهُ.
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2631]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2631]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی خوای گەورە دوو كچ یان دوو خوشكی پێ ببەخشێت؛ پاشان هەستێت بە بەخێوكردنیان وپەروەردە كردنیان وڕێنموێنی كردنیان بۆ خێر وچاكە وئاگاداریان بكاتەوە لە شەڕ وخراپە هەتاوەكو گەورە دەبن وپێدەگەن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت لەگەڵ پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەكو چۆن پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست پێكەوەن.