عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«كُلُّ مَعْرُوفٍ صَدَقَةٌ».

[صحيح] - [رواه البخاري من حديث جابر، ورواه مسلم من حديث حذيفة] - [صحيح البخاري: 6021]
المزيــد ...

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو چاکە کارییەک خێرە».

[صەحیحە] - [رواه البخاري من حديث جابر ورواه مسلم من حديث حذيفة] - [صحيح البخاري - 6021]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە چاکەکاری وسوود گەیاندن بەخەڵکی لە قسە وکردەوە ؛ هەمووی خێر وچاکەیە، و لەسەر ئەنجامدانى پاداشت هەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە نووسینی خێر وچاکە تەنها تایبەت نییە بە خێرکردن لە ڕێگای بەخشینی پارە وماڵەوە، بەڵکو هەموو کردەوەیەکی خێر یان وتەیەکی خێر بەرامبەر خەڵکی بە چاکە بۆ مرۆڤ دەنووسرێت.
  2. هاندان بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک وهەموو شتێک کە سوود بە خەڵکی بگەیەنێت.
  3. بەکەم دانەنانى هیچ چاکەیەک، ئەگەرچیش شتێکی زۆر کەم بێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر