عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «من أحبّ أن يُبْسَطَ عليه في رزقه، وأن يُنْسَأَ له في أَثَرِهِ؛ فَلْيَصِلْ رحمه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەم فەرموودە ڕێنمایی تێدایە بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وهەندێک لە سوودەکانی ئەم کارەی تێدایە کە لە سەرووی هەموویانەوە ڕازی بوونی خوای گەورەیە، وهەروەها هۆکارێکە بۆ پاداشتی خێرا بە ڕوودانی ئەو شتانەی کە بەندە پێی خۆشە، وهۆکارێکە بۆ فراوان بوونی ڕزقی بەندە وهەروەها هۆکارێکە بۆ درێژبوونی تەمەن. خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَا} واتە: {ھەرگیز خوا ھیچ کەسێك دوا ناخات (لە مردن) کاتێك کەوەختی (مردنی) ھات}، واتای ئەوەتا ئەو کاتی مردنە (ئەجەلە) دێت پاش جێبەجێبوونی ئەو هۆکارانەی کە تەمەن درێژ دەکەن، بۆ نمونە کە واى دابنێین تەمەنی مرۆڤێک پەنجا ساڵە لە قەدەردا؛ ئەگەر پێش مردن پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت ئەوا تەمەنی دەبێتە شەست ساڵ، ویان بە واتاى ئەوە دێت کە تەمەنی بەرەکەتی تێدەکەوێت وبە ماوەیەکی کەم کردەوەى چاکی زۆر ئەنجامدەدات، هەموو ئەمانە خوای گەورە لە پێشتر دەیزانێت، بەڵام لەوەیە لای فریشتەکان شاراوە بێت، خوای گەورە دەفەرموێت: {يَمۡحُواْ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثۡبِتُۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ} واتە: {ئەوەی خوا بیەوێت دەیسڕێتەوە و (ئەوەش بیەوێت) دەیھێڵێتەوە -واتە: لە کتێبەکانی لای فریشتەکان- سەرچاوەی کتێبەکان لای ئەو (خوای گەورەیە) لە (لوح المحفوظ) )، وخوای گەورە -سەرچاوەی کتێبەکان-ی لایە کە وردەکاری هەموو شتێکی تێدا نووسراوە وهیچ شتێکی تێدا ناگۆڕێت}.