عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «من الكبائر شَتْمُ الرجل والديه» قيل: وهل يسبّ الرجل والديه؟ قال: «نعم، يسبّ أبا الرجل فيسبّ أباه، ويسبّ أمّه، فيسبّ أمّه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایباب* خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات». *(واتە: دایک وباوک)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر مەزنی مافى دایباب، وبوونە هۆکار بۆ جوێندان پێیان وئازار دانیان لە تاوانە گەورەکانە، وئەگەر بوونە هۆکار بۆ جوێندان پێیان یان نەفرەت لێکردنیان تاوانێکی گەورە بێت؛ ئەوا جوێندان ونەفرەت لێکردنیان بە ڕاستەوخۆ تاوانەکەی گەورەتر وناشیرینترە. پاش ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە جوێندان پێیان لە تاوانە گەورەکانە؛ ئەوانەى دانیشتبوون سەیریان لێهات، چونکە بە دووریان دانا کەسێک ڕاستەوخۆ جوێن بە دایبابی بدات، فەرمووی لەوەیە ڕووبدات لە ڕێگای بوونە هۆکار بۆ جوێندان پێیان، ئەویش بەوەى کەسێک جوێن بە دایبابی کەسێکی تر بدات؛ وئەو کەسەش جوێن بە دایبابی ئەم بدات، وئەمەش وەکو ئەوە وایە کە جوێنی بە دایبابی خۆی دابێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر