عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «من تَسَمَّع حديث قوم وهم له كارهون؛ صُبَّ في أذنيه الآنُكُ يوم القيامة».
[صحيح] - [رواه البخاري. ملحوظة: لفظ البخاري: "من استمع إلى حديث قوم"، و"من تَسَمَّعَ" رواه الخرائطي في مساويء الأخلاق (ح720)]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەی خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک گوێ بگرێت لە قسەی کەسانێک، کە ئەوان حەز نەکەن گوێیان لێ بگیرێت، ئەوا قورقۆشمی تواوە دەکرێتە ناو گوێیەکانیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».
صەحیحە - وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ ئەو کەسانەى کە گوێ لە قسەی کەسانێک دەگرن کە حەزن ناکەن گوێ لە قسەکانیان بگیرێت، وئەمیش لە ڕەوشتە خراپەکان وتاوانە گەورەکانە، وپاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە؛ چونکە بە هۆی ئەوەى گوێی لە قسەکانیان گرت؛ سزا درا لە گوێیەوە، وسزاکەش ئەوەیە کە قورقۆشمی تواوە دەکرێـتە ناو گوێیەوە، بە هەر هۆیەکەوە بێت نابێت گوێ لە قسەی کەسانێک بگریت کە حەز ناکەن گوێ لە قسەکانیان بگیرێت جا ئەمە بۆ مەبەستێکی دروست بێت یان نادروست، چونکە هەندێک خەڵک حەز ناکەن کەس گوێی لە قسەکانیان بێت؛ ئەگەرچی قسەکانیش شتی خراپ وقەدەغەکراو وجوێنی تێدا نەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر