لیستی فەرموودەکان

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک گوێ بگرێت لە قسەی کەسانێک، کە ئەوان حەز نەکەن گوێیان لێ بگیرێت، ئەوا قورقۆشمی تواوە دەکرێتە ناو گوێیەکانیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەى بگرێت وپاداشتی شایستەی پێ ببەخشێت، ووتیان: پاداشتی شایستە چییە؟ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: ڕۆژ وشەوێک (بە جوانترین شێوە خزمەت)، ومیوانداری سێ ڕۆژە، وئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوا خێرێکە پێی دەبەخشرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بهاتینایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشتین
عربي الإنجليزية الأوردية
هاوڕێیەتی هیچ کەسێک مەکە جگە لە ئیماندار، وبا هیچ کەسێک لە خواردنەکەت نەخوات جگە لە تەقوادار
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى دڵتەنگ بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، بەڵکو بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن لەسەرتان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان داوەت کرا؛ با وەڵام بداتەوە، ئەگەر بەڕۆژوو بوو؛ با نزای بۆ بکات، وئەگەر بەڕۆژوو نەبوو؛ با بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية