عن أنس بن مالك رضي الله عنه:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لَا يَرُدُّ الطِّيبَ.

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2582]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2582]

شیکردنەوە

سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو کە هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە وقبوڵی دەکرد؛ چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆن وبەرامی خۆشە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. موستەحەبە (سونەتە) کە کەسێک بۆنی لێتدا یان وەکو دیاری پێی بەخشیت ؛ ئەوا ڕازی بیت و وەریبگریت، چونکە هیچ قورسییەک نیە لە هەڵگرتنی وهیچ منەتێک نییە لە قبوڵکردنی.
  2. کامڵی ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە حەزی لە بۆنی خۆش بووە وهەرگیز ڕەتی نەکردووەتەوە، ودیاری قبوڵکردووە.
  3. هاندان بۆ بەکارهێنانى بۆنی خۆش.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر