پرۆژەی فرفەرهەنگی فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ و وەرگێڕاوەکانی:
پرۆژەیەکی یەکخەرە مەبەست لێی هەڵبژاردنی فەرموودە دووبارەبووەکانە لە سەرچاوە ئیسلامییەکاندا وهەروەها شیکردنەوەیان بە شێوەیەکی ئاسان وگشتگیر، وپاشان وەرگێڕانیان بە شێوازێکی جوان بە پێی چەند ڕێکارێکی ورد بۆ سەر زمانە زیندووەکان، وبڵاوکردنەوەیان بە بێ بەرانبەر لە هەموو ڕێگایەک کە دەتوانین پەی پێ بەرین.
ئامانجەکان:
- دابینکردنی سەرچاوەیەکی جیهانی متمانەپێکراو وپێشکەوتوو وبەبێ بەرانبەر بۆ وەرگێڕانەكانی فەرموودە نەبەوییەكان.
- دابینکردنی یادگەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگێڕانەکانی فەرموودەکان لە بەردەستی وەرگێڕەکان لە کاتی وەرگێڕاندا.
- گەیاندنی وەرگێڕانەکان بۆ بە ئامانج گیراوەكان بە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی بەردەست.
لە تایبەتمەندییەكانی ئەم فرەفەرهەنگە:
- گشتگیری.
- بێ بەرانبەری.
- وەرگێڕاوە هەمەجۆرەکان.
- گەشەپێدانی بەردەوام.
- وردەکاری.
قۆناغەکانی بنیاتنان وگەشەکردن:
- بنیاتنانی فرەفەرهەنگەکە بە زمانی عەرەبی.
- وەرگێڕانی فرەفەرهەنگەکە بۆ زمانەکان.
- لەبەردەست خستن وبڵاوکردنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ فرەفەرهەنگەکە.
- گەشەپێدانی بەردەوامی فرەفەرهەنگەکە و وەرگێڕاوەکانی.