+ -

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "إذا كنتم ثلاثة فلا يتناجى اثنان دون الآخَر، حتى تختلطوا بالناس؛ من أجل أن ذلك يحُزنه".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە (ئەم بە نهێنی قسەکردنە) دەبێتە هۆی ئەوەى (کەسی سێیەم) دڵتەنگ بێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

ئاینی ئیسلام فەرماندەکات ڕێزگرتن لە هەستی مرۆڤەکان ونەشکاندنی دڵیان بە وتە وکردەوە ودانیشتن وگفتوگۆ کردن لەگەڵیان بەڕێزەوە وبە ئەوپەڕی جوانیەوە، وهەروەها ئاینی ئیسلام مسوڵمان ئاگادار دەکاتەوە لەوەى کە ببێتە هۆی ئازاردانی مسوڵمانان وترساندنیان ودروستکردنی گومان بەرامبەریان، ولەوانەش کۆمەڵێک سێ کەس بوون؛ نابێت دووانیان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر (کەسی سێیەم)؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى دڵتەنگ بێـت و وا هەست بکات کە ئەو شایستە نییە بەوەى لەو قسەیەدا بەشدار بێت ولەوەیە گومانی ئەوە ببات باسی ئەو دەکرێت وگاڵتەی پێدەکرێت، وهەروەها هەستدەکات تەنیایە، بۆیە شەریعەت هاتووە بە نەهی کردن لەم بە (نهێنی قسەکردنە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر