+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«انْظُرُوا إِلَى مَنْ أَسْفَلَ مِنْكُمْ، وَلَا تَنْظُرُوا إِلَى مَنْ هُوَ فَوْقَكُمْ، فَهُوَ أَجْدَرُ أَلَّا تَزْدَرُوا نِعْمَةَ اللهِ عَلَيْكُمْ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2963]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2963]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان لە شتە دونیاییەكان وەكو پلە وماڵ وناوبانگی وشتومەكی تر سەیری حاڵی ئەوانەی خوارەوەی خۆی بكات، ولە شتی دونیاییدا سەیری ئەوانەی سەرەوە نەكات كە لە ئەو باشترن، چونكە ئەگەر سەیری ئەوانەی خوارەوەی خۆی بكات ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی نیعمەتەكانی الله بە كەم نەزانێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەزایبوون -قەناعەت- لە مەزنترین ڕەوشتەكانی ئیماندارە، ونیشانەی ڕازیبوونە بە قەدەری الله.
  2. ئیبن جەریر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە جۆرە جیاوازەكانی خێری لەخۆگرتووە؛ چونكە مرۆڤ ئەگەر سەیری ئەوانە بكات كە لە دونیادا زیاتریان پێبەخشراوە ئەوا نەفسی داوای هەمان شت دەكات، وئەو نیعمەتەی الله -سبحانه وتعالی- پێی بەخشیووە بە كەمی دەزانێت، وبە پەرۆش دەبێت لەسەر زیاد كردنی بۆئەوەی بگات بە بەرامبەر یان نزیكی بێتەوە، ئەمیش هەیە لە نێو زۆرێك لە خەڵكی، بەڵام ئەگەر لە شتی دونیایی سەیری خوارەوەی خۆی بكات ئەوا درك بە نیعمەتی الله -سبحانه وتعالی- دەكات لەسەری، بۆیە سوپاسگوزار وسادە دەبێت، ولە خێر وچاكەدا بەكاریدەهێنێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر