عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«حَقُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ سِتٌّ» قِيلَ: مَا هُنَّ يَا رَسُولَ اللهِ؟، قَالَ: «إِذَا لَقِيتَهُ فَسَلِّمْ عَلَيْهِ، وَإِذَا دَعَاكَ فَأَجِبْهُ، وَإِذَا اسْتَنْصَحَكَ فَانْصَحْ لَهُ، وَإِذَا عَطَسَ فَحَمِدَ اللهَ فَسَمِّتْهُ، وَإِذَا مَرِضَ فَعُدْهُ وَإِذَا مَاتَ فَاتَّبِعْهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2162]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان» ووترا: ئەو مافانە چین ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «ئەگەر پێی گەیشتیت سەلامی لێبکەیت، ئەگەر دەعوەتی کردیت وەڵامی بدەیتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکەیت، ئەگەر پژمی و ووتی: (الحمد للە)؛ وەڵامی بدەرەوە (بڵێ: یرحمک الله)، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2162]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مافی مسوڵمان لەسەر برای مسوڵمانی شەش شتە: یەكەم: سەلامی لێدەكات ئەگەر پێی بگات، ئەمیش بە ووتنی: (السلام علیكم)، وئەویش وەڵام دەداتەوە بە ووتنی: (وعلیكم السلام). دووەم: وەڵامدانەوەی دەعوەتی ئەگەر بانگی كرد بۆ وەلیمە یان هەر دەعوەتییەکی تر. سێیەم: ئامۆژگاری دەكات ئەگەر داوای لێبكات، بەبێ ڕوپامایی وبە بێ فێڵ كردن. چوارەم: ئەگەر پژمی، و ووتی: (الحمد لله) واتە: (حەمد وسوپاس بۆ الله)، ئەوا دەبێت وەڵامی بداتەوە وبڵێت: (یرحمك الله) واتە: (الله ڕەحمت پێبكات)، لەبەرامبەر كەسی یەكەم (كەسی پژمیو) دەڵێت: (يَهديكم الله ويُصلح بالكم) واتە: (الله هیدایەتت بدات وكاروبارت چاك بكات). پێنجەم: سەردانی دەكات ئەگەر نەخۆش بێت. شەشەم: نوێژی لەسەر دەكات ئەگەر بمرێت، وشوێنی جەنازەكەی دەكەوێت هەتاوەكو دەفن ودابۆشینی تەواو دەبێت