لیستی فەرموودەکان

ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برا مسوڵمانی بکات لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات لە سەلامکردن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، وخۆتان بە ئەوان دەچوێنن هەروەکو چۆن سەری تیرەکان بە یەکتری دەچن هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی بزن مژۆکێکەوە ئێوەش شوێنیان دەکەون، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: ئەی کێ؟(واتە: بەڵێ، ئەوان)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
شەش مافى مسوڵمان لەسەر مسوڵمان: ئەگەر پێی گەیشت سەلامی لێبکات، ئەگەر داوەتی کرد وەڵامی بداتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکە، ئەگەر پژمی و ووتی: ( الحمد لله ) وەڵامی بدەرەوە، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
جولەکە ونەسڕانیەکان مووەکانیان بۆیە ناکەن، بۆیە پێچەوانەى ئەوان بکەن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وفەرمووی: نە ڕاو دەکوژێـت، ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
کۆچکردن -هیجرەت- ناوەستێت هەتاوەکو جەنگ کردن دژی کافرەکان بەردەوام بێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی