عن ابن عباس رضي الله عنهما ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما أُمِرْتُ بِتَشْيِيد المساجد»، قال ابن عباس: لتُزَخْرِفُنَّها كما زَخْرَفَت اليهود والنصارى.
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم». ئیبن عەباس دەڵێت: (مزگەوتەکان) دەڕازێننەوە هەروەکو چۆن جولەکە ونەسڕانییەکان ڕازاندیانەوە.
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

مەبەست لە بڵندکردنەوە لێرەدا بەرزکردنەوەى بینای مزگەوتەکەیە، هەروەکو پێشەوا (البغوي) دەڵێت، وزیادەڕەوی کردن لە ڕازاندنەوەى مزگەوت وڕازاندنەوەی مزگەوت لە کردەوەى جولەکە ونەسڕانیەکانە هەروەکو ئیبن عەباس دەڵێت -ڕەزاى خواى لێبێت-. بەڵام دروستکردنی مزگەوت بە شێوەیەک کە بیناکەى پتەو بێت وبە ئاسانی دیوارەکانى نەڕووخێت بە بێ ڕازاندنەوە ونەخش کێشان وزەخرەفە دروستکردن ئەمە مەکروهیەتی تێدا نییە ئەگەر بۆ شانازی وڕیا وناوبانگ دەرکردن نەبێت؛ هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من بنى لله مسجداً بنى الله له مثله في الجنة) [رواه مسلم] واتە: (هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە مزگەوتێک دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە هاوشێوەى ئەوە خانوویەکی بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا). مزگەوتەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خشتی قوڕ دروستکرا بوو وبنمیچی مزگەوتەکە (سەقفی) مزگەوتەکە لە لقە سەوزەکانی دارخورما وپایەکانى ناو مزگەوتەکە لە قەدەکانی دارخورما بوو، وئیمامی ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- هیچی بۆ سەر مزگەوتە زیاد نەکرد و وەکو خۆی هێشتیەوە، ولە سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک پایەکان کە لە قەدی دارخورما بوون وبنمیچەکەى کە لە لقە سەوزەکانى دارخورما خەریک بوو تێکدەچوون وبە کەڵکی ئەوە نەدەهاتن بمێننەوە؛ ئیمامی عومەر وەکو یەکەم جار دروستی کردەوە بێ ئەوەى هیچ شتێکی تری بۆ زیاد بکات، ولە سەردەمی ئیمامی عوسماندا -ڕەزاى خواى لێبێت- مزگەوتەکەى گەورە کردەوە ودیوارەکەى لە گەچ وبەرد دروستکرد، وپایەکانى لە بەرد دروستکرد، وبنمیچەکەى گۆڕی بۆ داری بەڕوو، وبەهۆی ئەم ماددانە بینای مزگەوتەکە بەهێزتر بوو، وبە بێ ئەوەى ڕازاندنەوە ونەخش وزەخرەفەی بۆ زیاد بکات، بەڵام ئەو بەردانەى کە نەخشیان لەسەر بوو بە فەرمانى ئەو نەبوو کە نەخشی لەسەر بکرێت بەڵکو خۆی بەو شێوەیە بوو، وئەو هاوەڵانەى کە ئینکاریان لێکرد هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو لەسەر نەهی لێکردنەکەیان بۆ ئەوەى ئەم کردەوەیە قەدەغە بکات مەگەر ئامۆژگاری کردن نەبێت بە شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر لە دروستکردنی مزگەوت بە بێ ڕازاندنەوە، وئەم فەرموودەیە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە مزگەوت نابێت بیناکەی بەهێز بێت وبە ووردی دروستبکرێت وئەم کردەوەیەش مەکروهیەتی تێدا نییە، بەڵکو نەهی کردنە لە ڕازاندنەوە ونەخش کێشان تێیدا وبڵندکردنەوەى مزگەوت کە وەکو باڵەخانەى لێبێت بە بێ هیچ سوودێک چونکە خۆچواندنەوە بە جولەکە ونەسڕانیەکان وهەروەها شوێنی پەرستنی نابێت شتی سەرنجڕاکێشی تێدا بێت بۆ ئەوەى نوێژخوێنان بە خشوعەوە نوێژ بکەن وبیریان لای خوێندنەوەکانیان بێت لە کاتی نوێژدا وهەروەها هەندێک جار ئەم ڕازاندنەوە زیادەڕەوی تێدەکەوێت ودەبێتە هۆی ئیسراف کردنی پارەیەکی زۆر بە بێ هیچ سوودێک کە جاری وا هەیە تەنها بۆ شانازی وڕیایی وناوبانگ دەرکردنە، پەنا بە خودا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر