عن عائشة - رضي الله عنها-، أن أمَّ سَلَمَة، ذَكَرَت لرسول الله صلى الله عليه وسلم كَنِيسة رأتْهَا بأرض الحَبَشَةِ يُقال لها مَارِيَة، فذَكَرت له ما رأَت فيها من الصُّور، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أولئِكِ قوم إذا مات فيهم العَبد الصالح، أو الرُّجل الصَّالح، بَنُوا على قَبره مسجدا، وصَوَّرُوا فيه تلك الصِّور، أولئِكِ شِرَار الخَلْق عند الله».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوانە خەڵکانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک وساڵح لە ناویاندا بمردایە، لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لای خوای گەورە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک لە خاکی حەبەشە بوو کڵێسایەکی بینی کە هەندێک وێنەی تێدا بوو، ئەمەی باسکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وباسی ئەو ڕازاندنەوە و وێنانەی کرد کە لە ناویدا هەبوو، وبە لایەوە سەیر بوو، ولەبەر گەورەیی مەترسی ئەم کردەوانە وترسناکی بۆ سەر تەوحید (یەک خوا پەرستی)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەری بەرزکردەوە وهۆکاری دانانی ئەم وێنانەی بۆیان ڕوونکردەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئومەتەکەی بکاتەوە لە کردەوەی ئەوان، وفەرمووی: ئەوانەی کە باسیانت کرد ئەگەر پیاوچاکێکیان بمردایە لە سەر گۆڕەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان تێدا دەکێشا، وڕوونی کردەوە کە ئەوەی ئەو کردەوانە بکات ئەوا خراپترین بوونەوەرە ﻻی خوای گەورە، چونکە ئەو کردەوانە: (دروستکردنی شوێنی پەرستن لە سەر گۆڕ و هەڵواسینی وێنەی پیاوچاکان) هۆکارن بۆ بڕیاردانی شەریک وهاوبەش بۆ خوای گەورە.