____
[] - []
المزيــد ...
لە ئەبی عبد الرحمن عبد الله ی كوڕی عومەڕی كوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە واله وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
[صەحیحە] - [رواه البخاري ومسلم] - [الأربعون النووية - 3]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیسلامی چوواند بە بینایەكی پتەو كە لەسەر پێنج پایە دامەزراوە وئەم بینایە لەسەر ئەم پایانە وەستاوە، وتایبەتمەندیەكانی تر لە ئیسلامدا بۆ كامڵتر وچاكتركردنی بیناكەیە، یەكەم پایە: شایەتمان : شاهێدای دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەم دوو شاهێدی دانە یەك پایەن، و لەیەك جیا نابنەوە، بەندە دەیڵێت ودان دەنێت بە وەحدانیەتی -تاكێتی- الله وبەوەی تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بێ هیچ هاوبەشێك، وكردەوە بەئاماژەكانیان دەكات، وباوەڕی بە پەیامی موحەمەد هەیە -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنی دەكەوێت. پایەی دووەم: نوێژ ئەنجامدان: ئەمیش بریتیە لە پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژدا؛ بەیانی ونیوەڕۆ وعەسر ومەغریب وعیشا، لەگەڵ جێبەجێكردنی مەرج وپایە و واجبەكانیان. پایەی سێیەم: زەكاتدان: ئەمیش پەرستنێكە بە پارە وسامان ئەنجامدەدرێت، و واجبە لەسەر هەموو پارە وسامانێك كە گەیشتبێتە بڕێكی دیاریكراو لە شەریعەتدا، ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت. پایەی چوارەم: حەج كردن: بریتیە لە ڕۆیشتن بۆ مەككە بۆ جێبەجێكردنی هەندێك دروشم ومەراسیمی دیاریكراو ؛ كە بۆ پەرستن و بەندایەتی كردن بۆ خوای گەورە ئەنجامدەدرێت -عز وجل-. پایەی پێنجەم: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان: بریتیە لە خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن بەنیەتی بەندایەتی كردن بۆ الله، لەكاتی دەرچوونی بەرەبەیان هەتاوەكو ئاوابوونی خۆر.