لیستی فەرموودەکان

سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە، هیچ کەسێک نییە سەبارەت بە من ببیستێت لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی هاتووم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت، ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاینی ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرت بەرز بکەرەوە وبڵێ لێت دەبیسترێ، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، وداوای شەفاعەت بکە داواکەت جێبەجێ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج شتم پێدراوە، هیچ پێغەمبەرێک لە پێش من پێی نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس لە دڵی دوژمنەکان پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لەسەر شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە کردەوەیەک ئەوا ئەنجامی بدەن بە گوێرەی تواناتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیار سەبارەت بەڕەچەڵەکی عەرەب دەکەن؟ باشترینیان لە جاهیلیەتدا؛ باشترینیانە لە ئیسلامدا ئەگەر لە ئاینەکەیان تێبگەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زەکەریا -علیه السلام- دارتاش بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی ئیسرائدا دوو پەرداخی بۆ هێنرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران چەندێک بوو؟ فەرمووی: سێ سەد وپانزە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمم بە بێ شانازیەوە، ویەکەم کەسم زەویم لەسەر لەت دەکرێت، ویەکەم کەسم شەفاعەت دەکەم ویەکەم کەسم شەفاعەتەکەم قبوڵ بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد، وئەحمەد، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر ناهێڵێت، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە، ومن(ئەلعاقیب:العاقِب)م
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆمان گێڕایەوە، لەو ناوانەیش کە لەبەرمان کرد، فەرمووی: من موحەمەد، وئەحمەد و(ئەلموقەفی:المقفي)، و(ئەلحاشیر:الحاشر)، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة)م
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر منداڵێک لە نەوەى ئادەم لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەکات، بۆیە ئەویش (منداڵەکە) دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز بەهۆی ئەو ئازارەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وکوڕەکەى نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە یوسف کوڕی یەعقوب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراهیم -علیهم السلام
عربي ئینگلیزی ئۆردی