عن أبي أُمامة الباهلي رضي الله عنه : أنَّ رجلا قال: يا رسول الله، أَنَبِيًّا كان آدم؟ قال: «نعم» . قال: كم بيْنه وبيْن نوح؟ قال: «عشرة قُرُون» . قال: كم بيْن نوح وإبراهيم؟ قال: «عشرة قُرُون» . قال: يا رسول الله، كم كانت الرُّسُل؟ قال: «ثلاثمائة وخمسة عشر». المزيد
لە ئەبی ئومامەى باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: «بەڵێ»، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران* چەندێک بوو؟ فەرمووی: «سێ سەد وپانزە». *(جیاوازى هەیە لە زمانى عەرەبیدا لە نێوان -نبي- و -رسول- فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی -رسول-ەکان سێ سەد وپانزە بووە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە ژمارەی -نبي-یەکان بە هەزارەها بوون، وجیاوازى زۆر لە نێوان -نەبی:نبي- و -رەسول:رسول- باسکراوە کە لە زمانى کوردیدا بە هەردوویان دەڵێن: پێغەمبەر، جیاوازى زۆر لە نێوانیاندا باسکراوە بەڵام نزیکتریان لە پەسەندیەوە ئەوەیە کە پێشەوا ئیبن تەیمیە دەڵێت: رەسول بۆ خەڵکانێکی بێ باوەڕ وموشریک نێردرا بێت -یان شەریعەتێکی نوێی هێنا بێت- بەڵام نەبی بۆ خەڵکانێک نێردرا بێت کە باوەڕیان بە شەریعەتی رەسولەکە هەبووە بەڵام ئەو هاتووە بانگەوازی بکات وفێریان بکاتەوە وەکو نەبیەکانى بەنی ئیسرائیل)