عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «دَعُونيِ ما تركتكم، إنما أهلك من كان قبلكم كثرة سُؤَالهم واختلافهم على أنبيائهم، فإذا نَهَيتُكم عن شيء فاجتَنِبُوه، وإذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم»
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لەسەر شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە کردەوەیەک ئەوا ئەنجامی بدەن بە گوێرەی تواناتان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان سەبارەت بە هەندێک شت دەکرد کە حەرام نەبوو لەوەیە بە پرسیارکردنیان حەرام بکرایە، یان لەوەیە واجب نەبوایە بە پرسیارکردنیان واجب ببوایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیان کرد کە پرسیار نەکەن سەبارەت بەو شتانەی کە فەرمان ونەهیان پێنەکراوە لەسەری، وهۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەوانەی پێش ئێمە زۆر پرسیاریان دەکرد لە پێغەمبەرانیان، بۆیە لەسەریان قورس وتوند کرا چونکە خۆیان بوونە هۆی ئەوەى لەسەریان قورس بکرێت پاشان پێچەوانەی پێغەمبەران کردەوەیان کرد. پاشان فەرمانی پێکردین کە واز لە هەر کردەوەیەک بهێنین کە نەهیمان لێکراوە، ئەو فەرمانانەی پێمانکراوە جێبەجێی بکەین بە گوێرەی توانامان، وئەوەی ناتوانین واجب بوون وحەرام بوونی لەسەرمان لادەچێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر