لیستی فەرموودەکان

حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوان ئەو دووانەدا هەندێک شتی گوماناوی هەیە کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت؛ ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی شوبوهاتەکان ئەنجام بدات؛ ئەوا حەرامی ئەنجامداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زيان به خۆتان و به یەكتر مەگەیەنن، جا به ئەنقەست یان بەبێ ئەنقەست بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو شتانەی کە نەهیم لێتان کردووە لە سەر ئەنجامدانی؛ ئەوا ئەنجامی مەدەن، وئەو شتانەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکیان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چی ئەوان دەترسێنێت وتووشی ناڕەحەتیان دەکات؟ کاتێک کە ئەو ئایەتانە دەبیستن کە ڕوونە قبوڵی دەکەن، بەڵام کاتێک ئەو ئایەتانە دەبیستن کە گومانیان هەیە لە تێگەیشتن لێی تووشی تیاچوون دەبن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لەسەر شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە کردەوەیەک ئەوا ئەنجامی بدەن بە گوێرەی تواناتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
واز لەو شتانە بھێنە کە گومانت لێیان ھەیە، بۆ شتانێک کە گومانت لێیان نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: ماسی وکولە، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت هەروەکو چۆن پێی خۆشە واجبەکانى جێبەجێ بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، بەڵام زۆر جەختیشمان لەسەر نەکرایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟ فەرمووی: پارەکەتی پێمەدە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سێ ڕۆژ وشەوەکانى دانا بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-، وڕۆژ وشەوێک بۆ کەسی نیشتەجێبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی