عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أُحِلَّتْ لكم مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ، فأما الميتتان: فَالْجَرَادُ والْحُوتُ، وأما الدَّمَانِ: فالكبد والطحال».
[صحيح] - [رواه ابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: کولە وماسی، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ.».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حوکمێکی شەرعی دەکات کە پەیوەندی بە حەڵاڵی خواردنی هەندێک شتەوە هەیە: 1/ حەڵاڵی خواردنی مردارەوە بووی کولە وماسی (مەبەست لە ماسی هەر ئاژەڵێکی دەریاییە کە لە نێو دەریادا دەژێت، واتە: مردارەوە بووی ئاژەڵی دەریایی وئەوانەى لە نێو ئاودا دەژین حەڵاڵە، وەکو: ماسی بە هەموو جۆرەکانیەوە [ماسی ونەهەنگ وقرش] وقرژاڵ وڕوبیان وجگە لەمانە). 2/ حەڵاڵ بوونی خواردنی دوو خوێن ئەوانیش بریتین لە: جگەر وسپڵ. ئەم دوو حوکمە تایبەتکراون بە حەڵاڵکردن لە نێو حەرامکراوەکانی مردارەوە بوو وخوێنەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر