عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا وقع الذباب في شراب أحدكم فليغمسه، ثم لينزعه؛ فإن في أحد جناحيه داء، وفي الآخر شفاء». وفي رواية: «وإنه يتقي بجناحه الذي فيه الداء».
[صحيح، وزيادة أبي داود صحيحة] - [رواه البخاري، والرواية الأخرى لأبي داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مێش (مەگەز) کەوتە نێو خواردنەوەى هەریەکێکتان؛ ئەوا با نقومی بکات لە خواردنەوەکەدا پاشان فڕێی بدات، چونکە لە باڵێکی نەخۆشی هەیە، ولە باڵەکەى تری چارەسەر (دەرمان) هەیە». لە گێڕانەوەیەکی تردا: «مێشەکە بەو باڵەی نەخۆشی پێوەیە خۆی دەپارێزێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەگەر مێش (مەگەز) کەوتە ناو خواردنەوە ئەوا ئەمە کاریگەری خراپی نابێت بۆ خواردنەوەکە بەڵکو پێویستە مێشەکە نقوم بکرێت لە خواردنەوەکەدا؛ چونکە لە یەکێک لە باڵەکانى نەخۆشی هەیە ولە باڵێکی تری شیفا هەیە لەو نەخۆشییە. ولە ئەمڕۆدا ئەم هەقیقەتە زیاتر دووپاتکراوەتەوە لە زانستی پزیشکی کە تاقیکراوەتەوە وسەلمێنراوە، وئەم زانستە مسوڵمانان لە پێش چەندەها سەدە زانیویانە، سوپاس وحەمد بۆ خواى گەورە بۆ نیعمەتی ئیسلام.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر