عن أبي ثَعْلبة الخُشني رضي الله عنه قال: «أَتَيْتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم فقلت: يا رسول الله، إنا بأرض قوم أهل كتاب، أَفَنَأْكُلُ في آنِيَتِهِم؟ وفي أرض صيد، أَصِيدُ بِقَوْسِي وبِكَلْبِي الذي ليس بِمُعَلَّمٍ، وبِكَلْبِي المُعَلَّمِ، فما يَصلح لي؟ قال: أمَّا مَا ذَكَرْتَ- يعني من آنية أهل الكتاب-: فإِنْ وجدْتُمْ غيرها فلا تأكلوا فيها، وإِنْ لم تَجِدُوا فاغسِلوهَا، وكلوا فِيهَا، وما صدتَ بِقَوْسِكَ، فذَكَرْتَ اسمَ الله عَلَيه فَكُلْ، وما صِدْتَ بِكَلْبِكَ المُعَلَّمِ، فَذَكَرْتَ اسْمَ الله عليه فَكُلْ، وما صِدْتَ بِكَلْبِكَ غيرِ المُعَلَّمِ فَأَدْرَكْتَ ذَكَاتَهُ فَكُلْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعلەبەی خوشەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە لە خاکێکین کە ئەهلی کتێبی لێیە، ئایا دەفرەکانیان (قاپەکانیان) خواردن بخۆین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی باست کرد (واتە: لە دەفری ئەهلی کتێب)، ئەگەر جگە لەوانەتان دەستکەوت ئەوا لە دەفری ئەوان خواردن مەخۆن، وئەگەر دەفری ترتان دەستنەکەوت، ئەوا بیشۆرن وخواردنی تێدا بخۆن، وئەوەی ڕاوت کردووە بە تیروکەوانەکەت، ئەگەر ناوی خودا هێنا بوو (لە کاتی وەشانی تیرەکە) ئەوا بیخۆ، وئەوەی ڕاوت کردووە بە سەگە فێرکراوەکەت، ئەگەر ناوی خودات هێنا بوو ئەوا بیخۆ، وئەوەی ڕاوت کردووە بە سەگە نافێرکراوەکەت، ئەگەر ناوی خودات هێنا بوو ئەوا پێی بگە لە پێش ئەوەی بمرێت وسەری ببڕە وبیخۆ».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو سەعلەبە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەوان تاقیکراونەتەوە بە نیشتەجێبوونی ئەهلی کتێب لەگەڵیان، ومەبەستی جولەکە یان نەسڕانیەکانە، وپرسیاری کرد ئایا دروستە لە پەرداخ ودەفرەکانیان خواردن وخواردنەوە بخورێت چونکە گومان لە پیس بوونیان هەیە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتوای ئەوەی دا کە دروستە، بەڵام مەرجەکەی ئەوەیە کە: 1/ جام وقاپی تر نەبێت. 2/بیانشۆن. وئەبو سەعلەبە باسی ئەوەی کرد ئەوان لە شوێنێک نیشتەجێن کە ڕاوی تێدا دەکرێت، وئەو بە تیروکەوانەی خۆی وبە سەگە فێرکراوەکەی ڕاو دەکات لە گەڵ ڕەچاوکردنی ئادابەکانی ڕاوکردن، وجاری وایە بە سەگی فێرنەکراو ڕاو دەکات، بۆیە پرسیاری کرد ئایا کام لەم جۆرە ڕاوکردنانە بەم کەرەستانەوە دروستە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتوای بۆ دا ئەوەی کە ڕاوی کردووە بە کەرەستەی خۆی (بە تیروکەوان وهتد) ئەوا دروستە، بە مەرجێک کە ناوی خودا بهێنێت لە کاتى وەشاندنی تیرەکە (یان لە کاتى تەقاندنی ئامێری ڕاوکردنەکە)، بەڵام ئەوەی سەگە فێرکراوانەی ڕاوی دەکەن ودەیهێنن ئەگەر ناوی خودا هێنرا بێت لە کاتی وەشاندنی تیرەکە (ئامێری ڕاوکردنەکە) ئەوا حەڵاڵە، بەڵام ئەو سەگەی کە فێرنەکراوە؛ دروست نییە خواردن لەو گۆشتەی کە ڕاوی کردووە مەگەر بە زیندوویەتی ڕاوەکەی هێنا بێت بۆیە لەم کاتەدا دروستە کە بە شێوەیەکی شەرعی سەری ببڕێت وبیخوات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر