لیستی فەرموودەکان

خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە لە خاکێکین کە ئەهلی کتێبی لێیە، ئایا لە دەفرەکانیان خواردن بخۆین
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: ماسی وکولە، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر مێش کەوتە نێو خواردنەوەى هەریەکێکتان؛ ئەوا با نقومی بکات لە خواردنەوەکەدا پاشان فڕێی بدات، چونکە لە باڵێکی نەخۆشی هەیە، ولە باڵەکەى تری چارەسەر هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، نەهی لێکرد لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، فەرمووی: ئەوە چارەسەر نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرشتێك زۆر لێی (بخورێتەوە مرۆڤ) سەرخۆش بكات؛ ئەوا كەمەكەیشی هەر حەرامە
عربي الإنجليزية الإندونيسية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)
عربي الإنجليزية الأوردية
لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووین -ڕەزاى خواى لێبێت- وبانگی کرد کە سفرەیەکی خواردن ئامادە بکرێت، ولە سەر سفرەکە گۆشتی مریشک هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، چەوریان (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا؛ بەڵام ئەوان تواندیانەوە وفرۆشتیان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکمان سەربڕی وخواردمان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی) گۆشتی گوێدرێژ، وڕوخسەتی داوە (بە خواردنی) گۆشتی ئەسپ
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وهیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ووتی: بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
بەدڵنیاییەوە، خودا وپێغەمبەرەکەى فرۆشتنی مەی ومردارەوەبوو وبەراز وبتەکانیان حەرامکردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە، چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە ڕزقێکە خودا پێتانی بەخشیووە؛ ئایا هیچ شتێک لە گۆشتەکەى لە لاتان ماوە پێمانی ببەخشن بۆئەوەى بیخۆین؟ هەندێک لە گۆشتەکەیمان نارد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ولێی خوارد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سەگە فێرکراوەکەتت بەرەڵا کرد وناوی خودات هێنا، ئەوا هەرشتێکی گرت بۆت؛ بیخۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرشتێک لە ئاژەڵ ببڕدرێت لەکاتێکدا زیندووە؛ ئەوا گۆشتێکی مردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: نەخێر
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی گۆشتی): هەموو ئاژەڵێکی كەڵبەدار لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان)، ولە هەموو ئاژەڵێكی چڕنوكدار لە باڵندەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە: لە سواربوون یان خواردنەوەى شیری وشترێک کە شتی بۆگەن بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا؛ چونکە حەزی لێی نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر تیرەکەت وەشاند، ولە پێش چاوت نەما؛ پاش ماوەیەکی تر (ڕاوەکەت) دۆزیەوە؛ دەتوانیت بیخۆیت، ئەگەر بۆگەن نەبووبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن وبیخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا
عربي الإنجليزية الإندونيسية