عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ صَلَّى صَلاَتَنَا وَاسْتَقْبَلَ قِبْلَتَنَا وَأَكَلَ ذَبِيحَتَنَا فَذَلِكَ المُسْلِمُ الَّذِي لَهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَذِمَّةُ رَسُولِهِ، فَلاَ تُخْفِرُوا اللَّهَ فِي ذِمَّتِهِ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 391]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 391]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە هەرکەسێک پابەندی دروشمە دیارەکانی ئاینی ئیسلام بێت؛ بەوەی وەکو ئێمە نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی (كەعبەی) ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات و بە حەڵاڵی بزانێت؛ ئەوا ئەو کەسە موسڵمانە، و لەژێر سپاردە و پەیمانی خودا و پێغەمبەرەكەیدایە، کەواتە سپاردە و پەیمانی خودا مەشكێنن دەرهەق بە ئەو.