عن حفصة بنت عمر بن الخطاب رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: "من أتَى عرَّافًا فسأله عن شيء، فصدَّقه لم تُقْبَلْ له صلاةٌ أربعينَ يومًا".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حەفسەی کچی عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بچێت بۆ لای جادووگەرێک وپرسیاری شتێکی لێبکات وباوەڕی پێبکات لەو شتەدا؛ ئەوا ئەو کەسە چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەگەر کەسێک بچێتە لای فاڵگرەوەیەک لە فاڵگرەوەکان کە بانگەشەی زانینی نەزانراوەکان دەکەن، وپرسیاری شتێک لە نەزانراوەکان (الغیبیات)ی لێبکات وباوەڕی پێبکات لەو قسەیەی کە دەیڵێت، ئەوا خوای گەورە بێبەشی دەکات لە پاداشتی ئەو نوێژەی کە ئەنجامی دەدات بۆ ماوەی چل ڕۆژ ئەمەش وەکو سزایەک بۆ ئەو تاوانە گەورەیە، بەڵام هەرکەسێک بچێت بۆ لایان وباوەڕیان پێبکات وبە ڕاستیان دابنێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، ئەگەر ئەمە سزای کەسێک بێت کە دەچێت بۆ لایان ئایا دەبێت سزای فاڵگرەوەکە چۆن بێت! پەنا بە خودا، داوای سەلامەت بوون دەکەین لە خوای گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرام بوونی چوون بۆ لای فاڵگرەوەکان وپرسیارکردنیان سەبارەت بە شتە نەزانراوەکان (غەیبیاتەکان) وحەرام بوونی بە ڕاستدانانیان چونکە ئەمە کوفرە.
  2. حەرام بوونی فاڵگرتنەوە، ولە تاوانە گەورەکانە.
  3. لەوەیە مرۆڤ بێبەش بێت لە پاداشتی پەرستنەکان وەکو سزایەک بۆی لە سەر ئەنجامدانی تاوانێک.