عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "من اقتَبَس شُعْبَة من النُّجوم؛ فقد اقتَبَسَ شُعْبة من السِّحْر، زاد ما زاد".
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک زانیارییەک لە ئەستێرەکان وەربگرێت؛ ئەوا بەشێک لە زانیاری دەربارەی سیحرکردنی وەرگرتووە، ئەگەر زانیاری زیاتر وەربگرێت؛ ئەوا سیحری زیاتری کردووە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

چونکە زانینی نەزانراوەکان (الغیب) تایبەتە بە خوای گەورە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموو هەوڵدانێک بۆ دۆزینەوە وگەڕان بە دوای نەزانراوەکانی قەدەغەکردووە، ولەوانەش بریتیە لە ئەستێرەناسی ئەمیش بریتیە لە پشت بەستن بە حاڵی ئەستێرە وبورجەکان بۆ ئەوەی پێشبینی ڕووداوەکانی سەر زەوی بکرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە فێربوونی ئەم کارە جۆرێکە لە ئەنجامدانی سیحر، وهەرچەندە مرۆڤ زانیاری زیاتر وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا سیحری زیاتری کردووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوغالی میلیالیم تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پشتۆ
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

من فوائد الحديث

  1. حەرام بوونی ئەستێرەناسی کە بریتیە لە هەواڵدان بەو ڕووداوانەی کە لە داهاتوودا ڕوودەدەن لە ڕێگەی زانینی حاڵی ئەستێرەکانەوە، چونکە ئەمە بانگەشەیە بۆ زانینی نەزانراوەکان (شاراوەکان - غەیبیاتەکان).
  2. ئەستێرەناسی جۆرێکە لە جۆرەکانی سیحرکردن کە پێچەوانەی تەوحیدە (یەک خوا پەرستییە).
  3. هەرچەندێک فێربوونی وزانستی زیاتر بێت سەبارەت بە ئەستێرەناسییەوە ئەوا فێربوونی بۆ کاری سیحر کردن زیاتر بووە.
  4. سیحر کردن چەند بەش وپلەیەکە.
زیاتر