عن عمران بن حصين رضي الله عنه وابن عباس رضي الله عنهما مرفوعاً: «ليس منا من تَطَيَّر أو تُطُيِّر له، أو تَكَهَّن أو تُكِهِّن له، أو سحَر أو سُحِر له؛ ومن أتى كاهنا فصدَّقه بما يقول؛ فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [رواه البزار عن عمران بن حصين -رضي الله عنهما-.
ورواه الطبراني في الأوسط عن ابن عباس -رضي الله عنهما]
المزيــد ...
لە عمیرانی کوڕی حوصەین و ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەوەی کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی کە سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرێک (جادووگەرێک) وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بە سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».
صەحیحە - بەزار گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم هەڕەشە توندانە دەکات کە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی ئەم تاوانانە لە تاوانە گەورەکانن کە هەڕەشەی لە سەرە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە شومیەتی یان فاڵچیەتی یان سیحرکردن هەیە وبە کردار ئەنجامیان دەدەن یان ئەوەتا داوا دەکەن بۆیان ئەنجامبدرێت، ئەنجامدانی ئەم شتانە بانگەشەیە بۆ زانینی نەزانراوەکان (الغیب) کە تایبەتە بە خوای گەورە، وتێکدانی ئەقڵ وهۆشیان تێدایە، وئەوەی باوەڕی بەم کارانە هەبێت وئەو کەسانە بە ڕاست بزانێت کە ئەنجامیان دەدەن ئەوا کوفری کردووە بە وەحی خودا چونکە پەیامی خودا هاتووە بۆ ئەوەی ئەم بیروباوەڕانە پوچەڵ بکاتەوە وئەقڵ بپارێزێت، ولەو شتانە کە هاوشێوەی ئەم کارانەیە: بریتیە لەوەی کە هەندێک کەس ئەنجامی دەدەن بە خوێندنەوەی لەپ وکوپەکان (فنجان)، یان بەستنەوەی خۆشی وناخۆشی مرۆڤ بە بورجەکان وهاوشێوەی ئەمانە. هەردوو پێشەوا بەغەوی وئیبن تەیمیە واتای هەریەک لەم دەستەواژانەیان ڕوونکردووەتەوە ( جادووباز -عراف- وفاڵچی -کاهن- وئەستێرەخوێنەر -منجِّم- وخەتکێش بۆ زانینی غەیب -رَّمَّال-) بەوەی کە دەڵێن: هەرکەسێک بانگەشەی زانینی شتێک لە نەزانراوەکان وغەیبیاتەکان بکات ئەوا یان ئەوەتا دەچێتە ژێر ناوی فاڵچی -کاهن- ەوە یان ئەوەتا هاوبەشە لە گەڵ ئەو لەو واتایەدا بۆیە وەکو ئەو حسێبی بۆ دەکرێت، وفاڵچی -کاهن- ئەوەیە کە زانیاری دەدات بەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە داهاتوودا کە ئەمیش ئەم قسانە لە شەیتانەکانەوە وەردەگرێت کە لە ئاسمانەوە دەیدزن ودەیهێنن.