+ -

عن عائشة رضي الله عنها قالت:
سَأَلَ أُنَاسٌ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْكُهَّانِ، فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَيْسُوا بِشَيْءٍ» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، فَإِنَّهُمْ يُحَدِّثُونَ أَحْيَانًا بِالشَّيْءِ يَكُونُ حَقًّا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «تِلْكَ الْكَلِمَةُ مِنَ الْحَقِّ يَخْطَفُهَا الْجِنِّيُّ فَيَقُرُّهَا فِي أُذُنِ وَلِيِّهِ قَرَّ الدَّجَاجَةِ، فَيَخْلِطُونَ فِيهَا أَكْثَرَ مِنْ مِائَةِ كَذْبَةٍ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6213]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
کەسانێک پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە جادووگەرەکان (کاهینەکان)، ئەویش فەرمووی: «هیچی وا نین کە حسێبیان بۆ بکرێت.»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوان جاری وا هەیە هەندێک قسە دەکەن ڕاست دەردەچێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە ، وئەم جادووگەرانە سەد درۆ تێکەڵ بەو قسە بیستراوە دەکەن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6213]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەوانەى باسی غەیب وڕووداوەکانى داهاتوو دەکەن، فەرمووی: پشتگوێیان بخەن وهیچی وانین، وقسەکانیان بەهەند وەرمەگرن، وگرنگیان پێمەدەن.
ووتیان: هەندێک کات قسەکانیان بەپێی ڕاستی ڕووداوەکانە، وەکو ئەوەى دەڵێن لە فڵان مانگ ئاوا وئاوا دەبێت، وڕوودەدات بەو شێوەیەى ئەوان باسیان کرد.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جنۆکەکان قسەیەک دەدزن لە باسەکانى ئاسمانەکان، ودادەبەزن بۆ لای دۆستەکانیان لە کاهین وفاڵگرەوەکان ؛ وئەوەى بیستوویانە بۆیانی دەگێڕنەوە، پاشان کاهینەکە سەد درۆ زیاد دەکات بۆ ئەم باسە بیستراوە لە ئاسمانەکانەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە باوەڕکردن وبە ڕاستدانانی جادووگەرەکان، وئەوەی دەیڵێن درۆ و سەرلێشێواندنە وئەگەرچیش هەندێکجار ڕاست بکەن.
  2. لەپاش هاتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئاسمان بارێزراوە لە شەیتانەکان لە بیستنی شتێک لە وەحی یان شتی تر، مەگەر ئەوانەى قسەیەک دەدزن ؛ پارچە ئاگرێکیان (نەیزەکێکیان) تێدەگیرێت لە ئاسمانەوە.
  3. جنۆکەکان هەندێک لە مرۆڤەکان دەکەن بە ئەولیا ودۆستی خۆیان.
زیاتر