عن أنس رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم ومعاذ رديفه على الرَّحْلِ، قال: «يا معاذ» قال: لبَّيْكَ يا رسول الله وسَعْدَيْكَ، قال: «يا معاذ» قال: لَبَّيْكَ يا رسول الله وسَعْدَيْكَ، قال: «يا معاذ» قال: لبَّيْكَ يا رسول اللهِ وسَعْدَيْكَ، ثلاثا، قال: «ما من عبد يشهد أن لا إله إلا الله، وأَنَّ محمدا عبده ورسوله صِدْقًا من قلبه إلَّا حرمه الله على النار» قال: يا رسول الله، أفلا أُخْبِر بها الناس فَيَسْتَبْشِرُوا؟ قال: «إِذًا يتكلوا» فأخبر بها معاذ عند موته تَأَثُّمًا.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پشتیەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا تووشی تاوان بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانستەوە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

موعاز -ڕەزای خوای لێبێت- لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوو لە پشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە پێی فەرموو: ئەی موعاز، ئەویش ووتی: (لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا) کە مانای ئەوەیە خزمەتت دەکەم وگوێڕایەڵیت دەکەم هەموو جارێک، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار بانگی موعاز کرد بەو شێوەیە وموعازیش بە هەمان شێوەی یەکەم وەڵامی دایەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هیچ بەندەیەک نییە کە شاهێدی بە (ﻻ إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) بدات، ئەم شاهێدیە بە ڕاستگۆییەوە بدات لە دڵیەوە نەک تەنها بە زمانی ئەوا خوای گەورە ئەو کەسە حەرام دەکات لە مانەوە لە دۆزەخ بۆ هەتاهەتایی، موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا ئەم قسەیە بە خەڵکی بڵێم بۆ ئەوەی دڵخۆش بن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نا بۆ ئەوەی تەنها پشت بە ئەمە نەبەستن و واز لە کردەوەی چاک بهێنن، وموعاز پێش مردنی باسیکرد ترسا لە تاوانی شاردنەوەی زانست. واتای [ﻻ إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله]: (هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وموحەمەد بەندەی خودا و پێغەمبەری خودایە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دروست بوونی وازهێنان لە قسەکردن بە قسەیەک کە ببێتە هۆی ئەنجامدانی قەدەغەکراوێک یان ببێتە هۆی ئەوەی کە شتێکی باشتر ئەنجام نەدرێت.
  2. دروستە زیاتر لە یەک کەس سواری پشتی ئاژەڵێک بن بە مەرجێک کە ئاژەڵەکە تووشی زیان نەبێت.
  3. پلەو پایەی موعاذ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وخۆشەویستی بۆی.
  4. دروست بوونی پرسیارکردن سەبارەت بە شتێک کە جێی گومان بێت لای کەسی پرسیارکار.
  5. لە مەرجەکانی شایەتیدان بە (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) ئەوەیە کە ئەو کەسەی شایەتییەکە دەدات ڕاستگۆ بێت وگومانی نەبێت ودوو ڕوو ومونافق نەبێت.
  6. ئەهلی تەوحید (ئەهلی یەک خوا پەرستی) بۆ هەتاهەتایە لە دۆزەخ نامێننەوە، ئەگەر بچنە دۆزەخەوە بە هۆی تاوانەکانیان ئەوا دەردەچن پاش ئەوەی پاک دەبنەوە لە تاوانەکان.
زیاتر