لیستی فەرموودەکان

ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
(عەرش لە کورسی گەورەترە): کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی
عربي الإنجليزية الأوردية
توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟
عربي الإنجليزية الأوردية